ئەندرۆید
28, تشرینی دووهم 2017
ڕەنگێکی تایبەتی وەنپڵەس ٥ تی ئاشکراکرا
هەروەک دەزانین کە کۆمپانیای وەن پڵەس لە ١٦ی ئەم مانگەدا مۆبایلە نوێیەکەی خۆی ڕاگەیاند کە هاوشێوەی ساڵی پێشوو لە کۆتایی ساڵ نەوەیەکی نوێی مۆبایلی لە زنجیرەی تی ڕاگەیاند کە لەم نەوەیەدا گۆڕانکاری هەرە گەورە لە دیزاین و ڕوونماکەیدا بوو بەجۆرێک بۆ پێشبڕکێکردن لەگەڵ بەرهەمەکانی سامسۆنگ و ئەپڵ دەبووایە ئەمیش ئەم گۆڕانکارییانەی ئەنجامدابا.
(بۆ بینینی تەواوی زانیاریەکان دەربارەی وەنپڵەس ٥ تی لێرە کرتە بکە).

شایەنی باسە ئەمڕۆ کۆمپانیای ناوبراو لە کۆنگرەیەک لە وڵاتی چین هەستا بە نیشاندانی ڕەنگێکی نوێ و تایبەت بۆ مۆبایلی وەنپڵەس ٥ تی کە پێشتر تەنها بە رەنگی ڕەش بەدەستبوو، لە کۆنگرەکەی وەنپڵەس ڕەنگی سوور یاخود (Red Lava) بۆ وەنپڵەس ٥ تی نیشاندرا کە تەنها بۆ وڵاتی چین بەردەست دەبێت و بڕیارە لە ١٧/١٢بگات بە فرۆشگاکان، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ یادی ٤ ساڵەی دامەزراندنی کۆمپانیایەکە.
ئەم ڕەنگە تەنها بۆ جۆری ٨ گێگابایت ڕام لەگەڵ ١٢٨ گێگابایت لە بیرگەی ناوەکی بەردەست دەبێت و نرخەکەشی ٥٣٠$ دەبێت و جگە لە رەنگەکە هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر تایبەتمەندییەکانیدا نەهاتووە.
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.