10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 29, تشرینی دووه‌م 2017 بۆچوون

زیانەواڵەیەکی نوێ وەشانە کۆنەکانی ئەندرۆید دەکاتە ئامانج

توێژەرانی بواری ئاساییش لە گووگڵ زیانەواڵەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە بە ناوی تیزی، ئەم زیانەواڵایە لە جۆری (Spyware)ـەو تایبەتە بە سیخوڕیکردن دەتوانێت زانیارییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ببات بە بێ ئاگاداری بەکارهێنەر، دەتوانێت وێنە بگرێت هەروەها توانای ئەوەی هەیە وێنەی ڕوونمای مۆبایلەکە بگرێت بە بێ ئاگاداری بەکارهێنەرەکەی، تەنانەت توانای ئەوەشی هەیە مۆبایلەکەت ڕووت بکات. ئەم زیانەواڵەیە بۆ وڵاتەکانی کیشوەری ئەفریقا دیزاین کراوە، تیزی (ناوی زیانەواڵەکە) لە ناو بەرنامەیەک دۆزراوەتەوە کە لەلایەن پشکنینی Google Play Protectـەوە سڕدراوەتەوە.

توێژەرەوەکان تێبینی ئەوەیان کردووە ئەم زیانەواڵەیە توشی زۆرێک لە ئەپەکانی گوگڵ پلەی بووە لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە. توێژەرەوەکان ئاشکرایان کردووە ئەم زیانەواڵەیە ئامانجی پێکانی وەشانە کۆنەکانی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید بووە کە کۆمپانیاکانیان چیتر وەشانی نوێیان بۆ نانێرن وە ئەم زیانەواڵەیە لە چارەسەرکردنی ئاسایشی مانگی ٤ی ٢٠١٦ی گووگڵدا چارەسەرکراوە و لەناو براوە.

هەندێک لەو شتانەی کە تیزی دەتوانێت سیخوڕیان بەسەرەوە بکات و بیانبات:

زانیاریەکان دزە پێ بکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەرنامەکانی پەیوەندی وەک Facebook, WhatsApp, Telegram, Skype, Twitter, Viber و هتد…

  • تۆمارکردنی دەنگت لەڕێگەی بڵندگۆی مۆبایلەکەت.
  • GPS توانای دیاریکردنی شوێنەکەت لە ڕێگەی.
  • توانای گەیشتنی هەیە بە ژمارە مۆبایلەکان.
  • ڕاستەوخۆ ڕووتکردنی مۆبایلەکەت.
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ