ئەپڵ
29, تشرینی دووهم 2017
ئەپڵ لە ماوەی هەینی ڕەشدا ٦ ملیۆن ئایفۆن ئێکسی فرۆشتووە

بە گوێرەی شیکردنەوەکانی پێگەی Rosenblatt، کۆمپانیای ئەپڵ نزیکەی ٦ ملیۆن مۆبایلی لە جۆری ئایفۆن ئێکس فرۆشتووە لە هەفتەی هەینی ڕەشدا، لەکاتێکدا ١٥ ملیۆن یەکە بەردەست بووە بۆ کڕین. بە ئاشکرا دیارە، کە ڕێژەی فرۆشتنی بیرگەی ٢٥٦گێگابایت ۲ ئەوەندەی بیرگەی ٦٤ گێگابایت فرۆشراوە، ئەمەش لە کاتێکدا جۆری ٢٥٦گێگابایت نزیکەی ١٥٠ دۆلار نرخی زیاترە لە جۆری ٦٤ گێگابایت ئەمەش لە ڕاستیدا خاڵێکی گرنگە بۆ کۆمپانیای ئەپڵ سەرەڕای ئەوەی جۆری ٢٥٦ گێگابایت نرخی زیاتربووە بەڵام هێشتا هەوادارانی ئەپڵ ئەم جۆرەیان کڕیوە.
لەم چارەگەی ئەمساڵدا نزیکەی ٣٠ ملیۆن یەکە دیاری کراوە بۆ ئەوەی هاوردەی بازاڕەکانی جیهان بکرێن و وا پێشبینی دەکرێت بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە یەکەیەکی زۆر بفرۆشرێت. لە ڕاستیدا، ڕێبەری قازانجەکانی ئەپڵ ئەوەی خستەڕوو ئەپڵ خاوەن پشکەکان قازانجێکی زیاتر دەکەن وە کۆمپانیاکە زیاتر لە ٨٠ ملیۆن ئایفۆن دەفرۆشێت لەو کاتەدا کە ئەمەش ڕیکۆردێکی نوێیە بۆ ئەپڵ.
سۆران سابیر
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.