ئەندرۆید
30, تشرینی دووهم 2017
سامسۆنگ دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی چیپە نوێیەکەی

سامسۆنگ دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی نەوەی دووەم لە چیپە ١٠ نانۆمەتریەکەی، لە نەوەی دووەمیدا چیپەکە پوختتر دەکرێت بەڕێژەی ٪١٠ خێراتر و ٪١٥ ووزەی کەمتر بەکار دەبات بە بەراورد بە نەوەی پێشووتر. لە ئێستادا تەنها زانیاری دراوە لەسەر ئەوەی کەمتر ووزەی پاتری بەکار دەبات و خێراترە لە نێوەی پێشوو بەڵام هیچ زانیاریەک نییە لەسەر ناوک و هێزەکانیان.
بۆ ساڵی داهاتوو کۆمپانیای کواڵکۆم بۆ دروستکردنی چیپە نوێیەکەی (سناپدراگۆن ٨٤٥) پشت بە سامسۆنگ نابەستێت بۆ بنیاتنانی، بەڵکو پشت بە کۆمپانیای TSMC دەبەستێت. بۆیە پێدەچێت یەکەم چیپ کە لە نەوەی دووەمی ١٠ نانۆمەتری درووست بکرێت سامسۆنگ ئێگزینۆس بێت بەپێی دەنگۆکان بێت ناوی چیپەکە ئێگزینۆس ٩٨١٠ دەبێت بێگومان چیپێکی ئاست بەرزە و وا بڕیارە لەسەر گالەکسی ئێس ٩ و ئێس ٩ پڵەس بێت، چیپەکە بۆ سەرەتای ٢٠١٨ ئامادە دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدا پێشووتر سامسۆنگ ئەوەی ئاشکراکردبوو کە لە توانای دایە چیپەکەی بچووک بکاتەوە بە بناغەی ٧ نانۆمەتر.
سەرچاوە :
- GSMArena.com
- Gizchina.com
- Phonearena.com
سۆران سابیر
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.