ئاسایشی ئەلیکترۆنی 30, تشرینی دووه‌م 2017

کۆمپانیای HP لە لایەن هەندێک بەکارهێنەر بە تۆمەتی سیخوڕییکردن تۆمەتبار دەکرێت

کۆمپانیای HP ماوەی چەند ڕۆژێکە تۆمەتبار کراوە لە لایەن بەکارهێنەرانیەوە بەوەی کە ئەپێکی لەسەر لاپتۆپەکانی جێگیر کردووە، کە زانیاریی بەکارهێنەرانی بەشێوەیەکی نهێنی کۆ دەکاتەوە، ئەپەکە ناوی HP Touchpoint Analytics وا دەردەکەوێت جێگرەوەی ئەپی HP Touchpoint Manager بێت.

بە پێی وتەی کۆمپانیای HP بێت: ئەم ئەپە(ئامرازە) دەبێتە هاوکاریکەرێک بۆ پاراستنی سیستەمی ئامێرەکەت و ئاسودەییەکی باشتر دابین دەکات.
بەڵام کێشەی ئەپەکە بریتیە لەوەی دەست بە دامەزراندن دەکات بە بێ هیچ ڕێگەپێدانێک و دەبێتە هۆی بارگرانییەک بۆ ڕەقەکاڵای ئامێری لاپتۆپەکانی HP و زیان بە سیستەمەکەی دەگەیەنێت.

یەکێک لە بەکارهێنەرانی لاپتۆپەکانی کۆمپانیای HP باس لەوە دەکات: ئەو ئەپە پەستانێکی زۆر دەخاتە سەر سیستەمەکەی، بەهۆی ئەپی Task Manager بۆی دەرکەوتووە کە ئەپەکە زۆرێک لە ئەپەکان ئەکاتەوە و دایدەخاتەوە.

کۆمپانیای HP لە میانەی ئەو لێدوانانەی کە دەربارەی ئەو ئەپە خوێنەر بووە، لە لێدوانێکی دیکەدا دەڵێت: خزمەتگوزاری HP Touchpoint Analytics لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە لە بەشی HP Support Assistantـدا جێگیر بووە، ئەو ئەپە لە پاشبنەمای ویندۆزدا دەست بو کۆکردنەوەی زانیاریەکانی کێشەکانی ڕەقەکاڵا دەکات، بە بێ ڕێگەپێدانیش هیچ زانیارییەک هاوبەشی پێناکات.

ئەگەر لاپتۆپەکەتان لە جۆری HPـیە، دەتوانن لە بەشی Appsـی سیستەمەکەتاندا بە دوای Touchpoint Analyticsـدا بگەڕێن و زانیاری زیاتری لەسەر بخوێنێیتەوە، تەنانەت دەشتوانیت ئەپەکە بسڕیتەوە چونکە دەسەڵاتی سڕینەوەیت بۆ بەردەست کراوە.

لە ئێستادا دیار نییە کەوا چۆن ئەم ئەپە لەسەر لاپتۆپی بەکارهێنەران دەست بە دامەزراندن دەکات، دەشێت لە ڕێگای نوێکاریی ویندۆز بێت یاخوود HP Support Assistantـەوە بە خۆکاری خۆی دامەزرابێت، لەم ساتەدا تەنها پێویستە چاوەڕێی وەڵامی زیاتر بین لە لایەن کۆمپانیای HPـەوە تاوەکو بزانین لە بەرامبەر ناڕەزایەتی بەکارهێنەرانی لاپتۆپەکانیاندا لێدوانەکانی داهاتووی چی دەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ