10
سامسۆنگ 30, تشرینی دووه‌م 2017 بۆچوون

کێشەیەکی نامۆ توشی کامێراکانی گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس دەبێت


سامسۆنگ گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس خاوەن یەکێک لە باشترین کامێراکانن لە مۆبایلە زیرەکەکاندا، بەڵام چەند یەکەیەک لەو ۲ مۆبایلە توشی کێشەیەکی نامۆ بوون لە کامێرای مۆبایلەکەدا، سەکۆ سەرهێڵەکانی سامسۆنگ کۆمەڵێکی زۆر گلەیی و گازندەی لەم شێوەیەیان تێدایە بەڵام کۆمپانیاکە هیچ چارەسەرێکی نییە بۆ ئەم کێشەیە لە ئێستادا. کێشەکە تووشی سەرنجدانی کامێراکە بووە لە کاتی وێنەگرتندا وێنەکە بەشێوەیەکی گشتی ڵێڵ بووە، ئەم کێشەیە تەنانەت لەناو کامێرای بەرنامەکانی تریش وایە بەکارهێنەران توشی هەمان کێشە بوونەوە.

سامسۆنگ ئەمەی توشی بەکارهێنەران بووە وەک کێشە ناناسێنێت تەنها پێشنیاری ئەوەی کردووە گرتە بکەن لەسەر بەشێکی ئەو شتەی دەتەوێت وێنەی بگریت بۆ ئەوەی کامێراکە سەرنج بخاتە سەر ئەو شوێنە بۆ ڵێڵ نەبوونی وێنەکە، بەڵام بەکارهێنەران دەڵێن ئەمەش چارەسەری کێشەکەیانی نەکردووە.

ئەگەر ئەمە کێشەی نەرمەکاڵا بێت ئەوا دەتوانرێت بە ناردنی وەشانێکی چاکسازی چارەسەر بکرێت بەڵام ئەگەر کێشەی ڕەقە کاڵابێت، پێوسیتە کامێرایەکی نوێی بۆ دابنرێتەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ