10
رەقەکاڵا 30, تشرینی دووه‌م 2017

هەندێک لە زانیارییەکانی چیپی سناپدراگۆن ٨٤٥ لەسەر پێگەکان دەرکەوت

کۆمپانیای کواڵکۆم لە ئێستادا سەرقاڵە بە چیپی ساڵی داهاتوویانەوە بە ناوی سناپدراگۆن ٨٤٥. وا چاوەڕوان دەکرێت گشت تایبەتمەندیەکانی ئەو چیپە پێش ساڵی ٢٠١٨ بە تەواوی ئاشکرا بکرێن، بەڵام لە ئێستادا کۆمەڵێک زانیاریی پێشبینیکراو لەسەری بڵاو بۆتەوە.

بە پێی ئەو زانیارییانە بێت کە لێی بڵاوبوەتەوە، وا دەردەکەوێت کۆمپانیای کواڵکۆم بە نیاز نییە چیپی سناپدراگۆن ٨٤٥ لەسەر بناغەی ٧ نانۆمەتری بنیاد بنێت، بەڵکو بە نیازە ببێتە دووەمین نەوە لە بناغەی ١٠ نانۆمەتری، کە لە چاو سناپدراگۆن ٨٣٥ خێراترە و وزەیەکی کەمتری پاتری بە فیڕۆ دەدات.

پڕۆسێسەری سەرەکی چیپەکە وابڕیارە ٨ ناوکی بێت، ٤ ناوکی لە جۆری Cortex-A75 دەبێت و ٤ ناوکەکەی دیکەش لە جۆری Cortex-A53، پڕۆسێسەری گرافیکی چیپەکە نەوەیەکی نوێ لە زنجیرەی ئادرینۆ دەبێت بە ناوی ئەدرێنو ٦٣٠ کە بە ڕێژەیەکی زیاتر لەچاو نەوەکانی پێشووتردا بە ئەزموونتر و گرافیکی بەهێزتر دەبێت.

چیپەکە دەتوانێت پشتیوانی لە ٤ کامێرا بکات، بۆ هەر دوانە هاوێنەیەک توانای پشتیوانی تا فراوانی ٢٥ مێگاپێکسڵ بکات، مۆدێمی نێو چیپەکە لە جۆری X20 دەبێت کە پشتیوانی لە 802.11 و Wi-Fi دەکات کە دەتوانێت تاوەکو ١.٢ گێگابیت لە چرکەیەکەدا دابگرێت.

وا بڕیارە ئەم چیپە لە ساڵی داهاتوودا لەسەر هەریەک لە مۆبایلەکانی گالەکسی ئێس ٩ و شاومی می ٧ و ئێڵجی جی ٧ جێگیر بکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ