10
سامسۆنگ 30, تشرینی دووه‌م 2017 بۆچوون

هەندێک لە بەکارهێنەرانی گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس Fast Chargingـی مۆبایلەکەیان لە کار کەوتووە

گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس کە بەم دواییە نوێترین وەشانی ڕێڕەوی پاراستنی مانگانە بۆ مانگی ١١ بۆ هەندێک ناوچە پێگەیشت، هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئەو ٢ مۆبایلە دەربارەی ئەوە دەدوێن کە لە دوای وەشانە ئاسایشەکەی مانگی ١٠ـەوە بارگاویکەرەوەی خێرا(Fast Charging)ی مۆبایلەکەیان لە کار کەوتووە، سەڕەڕای هاتنی وەشانی ئاسایشی مانگی ١١ـش هێشتا نەبوەتە چارەسەری کێشەکەیان.

بەکارهێنەران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و ئەوانەی دیکەدا دەربارەی ئەم کێشەیە دواون، وادەردەکەوێت ئەم کێشەیە پەیوەندیدار بێت بە نەرمەکاڵاوە، دەشڵێن بە بارگاوییکەرەوەی فەرمی کۆمپانیای سامسۆنگ و بارگاویکەرەوەی کەسی سێیەمیش تاقیکردنەوەیان بۆ کردووە بەڵام چارەسەرکەر نەبووە، مۆبایلەکەیان توانای بارگاوییکەرەوەی خێرای لە دەست داوە، یەکێک لە توشبووانی ئەم کێشەیە باس لەوە دەکەن کە مۆبایلەکەیان تەنانەت بۆ بارگاوییکەرەوەی خێرای وایەرلێسیش توشی هەمان باروودۆخ بوونەتەوە، تاوەکو ئێستاش کێشەکەش بۆ هەموو بەکارهێنەران بەربڵاو نەبووە بەڵکو هەندێکیان توشی ئەم باروودۆخە بوون.

تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی لە لایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە دان بەم کێشەیەدا نەنراوە، بەڵام ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە کۆمپانیای سامسۆنگ چارەسەری ئەم کێشەیە دوا ناخات بۆ وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ، بەڵکو لە لماوەیەکی نزیکدا وەشانی چاکسازی بۆ ئەو مۆبایلانەی کە توشی ئەو باروودۆخە بوون دەنێرێت، وێنەی هەندێک لەو جریوانەی کە توشی ئەو کێشەیە بوون:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ