هەواڵ
26, تهمموز 2012
|کورتە هەواڵ| سەرچاوەکان ودەنگۆی ڕاگەیاندنی iPhone 5 لە ٢١ی ئەیلولی ئەم ساڵ.
لەگەڵ تێبەڕبوونی کات ولەدوای ئەم هەموو دەنگۆیەی سەبارەت بەڕاگەیاندنی iPhone 5 بڵاوبۆیەوە، ئێستا پڕوپاگەندەکاران ئەم ڕۆژەیان بە ٢١ی ئەیلولی ئەمساڵ داناوە بۆ ڕاگەیاندنی ئامێرە ئەفسوناوییەکەی کۆمپانیای ئەپڵ. هەردوو PhoneArena وApp4Phone سەرچاوەی نەناسراویان بەکارهێناوە بۆ دوپاتکردنەوەی ڕۆژی ڕاگەیاندنی iPhone 5 کە سێیەم هەینی مانگی ئەیلولی ئەم ساڵە. ئەمە لەکاتێکدا هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ زانینی دروستی وتەواوی سەرچاوەکان کە ئەم ڕۆژە ڕۆژی ڕاگەیاندنی iPhone 5 بەڵام ئەوەی لەسەر ئێمەیە چاوەڕبکەین تا ئەو ڕۆژە وببینن کە دروستە یان نا.
سەرچاوە BGR