ئامێرە هەمەجۆرەکان
1, کانوونی یەکەم 2017
سۆنی سێ جۆری نوێی بیرگەی بەتوانای ئاشکرا کرد

کۆمپانیای سۆنی ڕۆژی پێنج شەممە ۳۰/۱۱/۲۰۱۷ سێ جۆری نوێی بیرگەی کامێرای ئاشکرا کرد بۆ کەسانی شارەزا لە فۆتۆ و ڤیدیۆدا.
بیرگەکان بە سی فاست (C FAST) ناودەبرێن و سێ جۆر قەبارەیان هەیە، ئەوانیش 32GB و 64GB و 128GB.
بیرگەکان لە زنجیرەی G seriesــن و بەوە بەناوبانگن کە خاوبوونەوە و کاری قورس ڕێگە لە کارکردنیان ناگرێت و تەمەنێکی درێژی کارکردنیان هەیە.
هەریەکێک لە بیرگەکان خێرایی وەرگرتنیان 510 مێگابایت لە چرکەیەکدایە و خێرایی خوێندنەوەیان 530 مێگابایتە لە چرکەیەکدا.
بیرگەکان گونجاون لەگەڵ کامێراکانی جۆری DSLR و ئەو کامێرا سینەماییانەی کە توانای تۆمارکردنیان ٤ کەیە یان بەرەو سەرترە، بیرگەکان لە ساڵی ۲۰۱٨ دەخرێنە بازاڕەوە بەم نرخانە:
32GB بە نرخی 120$

64GB بەنرخی 200$

128GB بەنرخی 350$

ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!