ئای ئۆ ئێس
1, كانونی یهكهم 2017
سامسۆنگ پێشکەوتنێکی بەرچاوی تۆمار کردووە بەرامبەر بە ئەپڵ

ماڵپەری Gartner کە ماڵپەڕێکی ئەمریکییە و کاریان ئامادەکردنی ڕاپۆرت و توێژینەوەیە لەسەر جیهانی تەکنەلۆژیا، لەتازەترین توێژینەوەیاندا لەسەر داهاتی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی مۆبایل بۆ چارەگی سێیەمی ئەمساڵ دەرکەوتووە کە سامسۆنگ توانیویەتی پێشکەوتنێکی بەرچاو بەدەست بێنێت بەبەراورد بە چارەگی پێشوو بەسەر کۆمپانیای ئەپڵ بە جۆرێک کە لە توێژینەوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بۆ چارەگی سێیەمی ٢٠١٧ سامسۆنگ توانیویەتی ٢٢.٣% داهاتی مۆبایل بۆخۆی بەدەستبێنێت لەکاتێکدا کە ئەپڵ توانیویەتی تەنها ١١.٩%ی داهاتەکان بەدەستبێنێت، ئەمە لەکاتێکدایە کە بەبەراورد بە چارەگی پێشوو سامسۆنگ ئاستی باشتر بووە بەجۆرێک کە لە چارەگی دووەمی ئەمساڵ ٢٠.٧%ی داهاتەکان بۆ سامسۆنگ بوون و ١٣.٧% بۆ ئەپڵ.
ئەنشول گوپتا ئەو کەسەی کە سەرپەرشتی توێژینەوەکەی کردووە باس لەوە دەکات کە هۆکاری ئەم بەرەوپێشچوونەی سامسۆنگ بۆ گۆڕانی دیزاینی مۆبایلەکانی دەگەڕێتەوە بەتایبەتیش دیزاینی مۆدێلەکانی نۆوت ٨ و ئێس ٨ و ٨ پڵەس کە ئەمان بەرپرسن لەو پێشکەوتنە بەرچاوەی سامسۆنگ.
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.