10
هەواڵ 27, ته‌مموز 2012

فەیسبووک وتۆمارکردنی ٩٥٥ ملیۆن بەکاربەری مانگانەی چالاک.

ئەمڕۆ تۆڕی کۆمەڵايەتی فەیسبووک لە پێشەنگایەکدا داهاتی چارەکی دووەمی خۆی ڕاگەیاند وئاشکرایانکرد کە ڕێژەی سەردانی پێگەیکەیان گەیشتۆتە ٩٥٥ ملیۆن ئەندامی چالاک لە مانگێک دا، واتە ئەم ڕێژەیەمانگانەیە. ئەمە لەکاتێکدا ئەو ڕێژەیەی کە لە مانگی ٤ی ڕابردوو ڕاگەیەنرا تەنها ٩٠١ ملیۆن بوو. ئەم ڕێژەیەش کە تۆمارکراوە بە لای فەیسووکەوە وا تۆمارکراوە کە بەلایەنی کەمەوە بەکاربەر لەمانگێکدا چووبێتە ناو فەیسبووکەکەیەوە.

ئەم ڕێژەیەش کە تۆمارکراوە بە لای فەیسووکەوە وا تۆمارکراوە کە بەلایەنی کەمەوە بەکاربەر لەمانگێکدا چووبێتە ناو فەیسبووکەکەیەوە

کۆمپانیا هیواخوازە کە ئەم ڕێژەیە لە مانگەکانی داهاتوودا بگاتە ١ ملیار و لێکدەرەوانی هەواڵ وا پێشبینیان دەکرد لە مانگی ٨|٩ دا گەیشتبایە ئەم ڕێژەیە بەڵام لە دوای ئاشکراکردنەکەی فەیسبووک ئەم پێشبینیانە هەڵگەرانەوە و، ئێستا پێشبینی دەکرێت لە مانگی ١٠|١١ بگاتە ڕێژەی ١ ملیار.

کۆمپانیا هیواخوازە کە ئەم ڕێژەیە لە مانگەکانی داهاتوودا بگاتە ١ ملیار

کۆمپانیای ئاماژەیشی بەوە داوە کە ٥٥٢ ملیۆن لەم ٩٥٥ ملیۆنە ڕۆژانە دەچنە ناوفەیسبووکەکەیان وئەمە بەبەراورد لەگەڵ مانگی ٤ ئەم ڕێژەیە تەنها ٥٢٦ ملیۆن بووە وئەم گەشەکردنەش بە %٢٩ مەزەندە دەکرێت بەبەراورد لەگەڵ مانگی ڕابدروو.

سەرچاوە Ait

بۆچونی تۆ