جۆراوجۆر 1, كانونی یه‌كه‌م 2017

ئەدۆبی فرمانێکی نوێ و ناوازە بۆ فۆتۆشۆپ زیاد دەکات

کۆمپانیای ئەدۆبی لە بڵاوکردنەوەیەکیدا ئاماژەی بە زیادکردنی بەشێکی نوێ کرد بۆ فۆتۆشۆپ سی سی.

بەشە زیادکراوەکە یارمەتی بەکارهێنەر دەدات کە لە کاتی دیاری کردنی بەشێک ئەم زیادکراوە بەکاربێنێت بۆ دیاری کردنی هەموو بەشەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی.
بە شێوەیەکی سەرەکی لە فۆتۆشۆپدا بۆ کاری دیاری کردن ئەم فرمانانە بەکار دەهاتن Quick Selection, Magic Wand, Pen, and Lasso لە ئێستادا کۆمپانیاکە Selective subject بۆ پڕۆگرامەکە زیاد دەکات کە یەکێکە لە فرمانەکانی دیاری کردن لە فۆتۆشۆپدا.

ئەم فرمانە کاتێکی زۆر دەگێڕێتەوە بۆ بەکارهێنەر و کارێک دەکات کە بە تەنیا داگرتنی یەک کرتە هەموو بابەتی خوازراو دیاری بکرێت.

ئەدۆبی دەڵێت “ئەم فرمانە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات کە بابەتێک دیاری بکات بە شێوەیەکی زۆر خێرا کە لە مێژووی فۆتۆشۆپدا نەبینراوە”

لە ئێستادا ئەدۆبی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئەوە نەداوە کە ئەم زیادکراوە لە چ کاتێک بۆ بەکارهێنەران زیاد دەکرێت، بەڵام پەیمانی ئەوەی داوە کە لە نوێترین نوێکردنەوەدا بۆ بەکارهێنەران زیاد دەکرێت.




بۆچونی تۆ