ئامێرە هەمەجۆرەکان
1, كانونی یهكهم 2017
ئۆفەرەکانی پلەیستەیشن پڵەس بۆ مانگی ١٢ ئاشکرا کران
هەروەک ئاشکرایە کە پلەیستەیشن هەموو مانگێک کۆمەڵێک ئۆفەر بۆ بەشداربوانی خزمەتگوزاری پڵەس ئامادەدەکات و کۆمەڵە یارییەکیشیان بۆ دەکاتە خۆڕایی، هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو مانگی ١٢ی ٢٠١٧ خاوەنی چەند ئۆفەرێکی ناوازەیە کە لەم بابەتەدا ئاماژەیان پێدەدەین.
گرینگترین ڕووداوی ئەم مانگە ئەوەیە کە لە ٩/١٢ بۆ ١٢/١٢ بەشداربوانی خزمەتگوزارییەکە دەتوانن بێتای یاری The Monster Hunter World دابگرن و تاقیبکەنەوە کە ئەم یارییەش یەکێکە لەو یارییانەی دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو لە جیهانی یاریدا، بەپێی زانیاریەکان بێت لەم بێتایەدا چەند بەشێکی گرینگی نەخشەکان بەردەست دەخرێن بۆئەوەی یاریکەران تاقیبکەنەوە.
ئێستاش ناوی ئەو یارییانە دەخەمەڕوو کە بوونەتە خۆڕایی لەم مانگەدا :
١. یارییەکانی پلەیستەیشن ٤ بریتین لە:
- Darksiders II: Deathinitive Edition
- Kungu Panda Showdown of Legendary Legends
- Until Dawn: Rush of Blood
- That’s You!
٢. یارییەکانی پلەیستەیشن ٣ بریتین لە:
- Syberia Collection
- Xblaze Lost: Memories
٣. یارییەکانی پلەیستەیشن ڤیتاش بریتین لە:
- Forma.8 بۆ ئەم یارییە بەکارهێنەرانی ڤیتا دەتوانن لەگەڵ یاریکەرانی پلەیستەیشن ٤ یارییەکە بکەن
- Wanted Corp
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.