ئەندرۆید
1, كانونی یهكهم 2017
ئەیسوس مۆبایلێکی بێ لێواری ڕاگەیاند

ئەیسوس مۆبایلێکی نوێی لە زنجیرەی زێنفۆن ڕاگەیاند بەناوی زێنفۆن ماکس پڵەس، مۆبایلێکی بێ لێواری ئاست مامناوەندە خاوەنی دیزاینێکی سەرنج ڕاکێشە لە ئێستادا تەنها لە ڕووسیا بەردەست دەبێت لە پێگەی فەرمی خۆی.
مۆبایلە نوێیەکە خاوەنی ڕوونمایەکی بێ لێوارە بە ڕێژەی ١٨:٩، مۆبایلەکە بە کانزا ڕووپۆش کراوە و خاوەنی کامێرایەکی دووانە هاوێنەییە بۆ گرتنی وێنە بە بەرزترین جۆرێتی، تا ئێستا هیچ زانیاریەک نییە دەربارەی نرخ و وادەی بەردەست بوونی لە وڵاتانی تر.

تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە:
• قەبارەی ڕوونماکەی ٥.٧ ئینجە بە ڕوونی ١٠٨٠ بە ٢١٦٠ پێکسڵ.
• خاونی پڕۆسێسەری مێدیاتێک MT6750Tە .
• بیرگەی ١٦گب لەگەڵ ٢گب ڕام یاخود بیرگەی ٣٢گب لەگەڵ ٣گب ڕام.
• توانستی پاتریەکەی ٤١٣٠ میلی ئەمپێڕ/کاتژمێرە.
• خاوەنی کامێرایەکی دووانە هاوێنەییە لە ڕووی پشتەوە مۆبایلەکەی بە فراوانی ١٦ مێگاپێکسڵ لەگەڵ ٨ مێگاپێکسڵ وە کامێرای پێشەوەی ٨ مێگاپێکسڵە.
• خاوەنی هەستەوەرێکی پەنجەمۆرە لە ڕووی پشتەوەی مۆبایلەکە.
سەرچاوە :
- androidauthority.com
- beebom.com
سۆران سابیر
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.