10
ئەپ و نەرمەکاڵا 2, كانونی یه‌كه‌م 2017 بۆچوون

ئەپی Twitter Lite بۆ زیاتر لە ۲٤ وڵات بەردەستکرا

تویتەر لایت – Twitter Lite لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا وەک ئەپێکی وێبی گەشەپێدراو ناسێنرا، بەڵام چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا چووە سەر هاوشێوەی ئەپێک و لە کۆگای گووگڵ پلەیدا جێگیرکرا، لە بارودۆخی ئێستادا کۆمپانیای تویتەر ئەم ئەپەی بۆ زیاتر لە ٢٤ وڵات بەردەست کردووە، کە دەتوانن لە ڕێگای کۆگای گووگڵ پلەیەوە دایبگرن.

لە ئێستادا بۆ هەریەک لەم وڵاتانە بەردەستە:
جەزائیر، بانگلادیش، بۆلیڤیا، بەڕازیل، چیلی، کۆڵۆمبیا، کۆستا ریکا، ئیکوادۆر، میسڕ، ئیسڕائیل، کازاخستان، مەکسیک، مالیزیا، نێجیریا، نیپاڵ، پاناما، پیرۆ، سیربیا، ئیل سەلڤادۆر، باشووری ئەفریقا، تایلاند، تونس، تەنزانیا و ڤانزوێلە.

تویتەر لایت کەمترین ڕێژەی بەکارهێنانی زانیاری بەکاردەهێنێت و خێراترین بارکردنی زانیاریەکان بۆ هێڵە لاوازەکانی ئینتەرنێت بەردەست دەخات، کێشی ئەپەکەش تەنها ٣ مێگابایتە، لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ چەندین وڵاتی دیکەش بەردەست دەبێت، بەڵام هەر وەک خوێنەر بوون بۆ ئێستا ناوی عێراق لەنێو ئەو ٢٤ وڵاتەدا نابینرێت، بۆیە لە جێگای کۆگای گووگڵ پلەی دەتوانن لە پێگەی APK Mirrors دایبگرن.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتن

سەرچاوە :
تاگەکان twitter تویتەر
بۆچونی تۆ