هواوەی 2, كانونی یه‌كه‌م 2017

لەم چەند ڕۆژەدا هواوەی نۆڤا ٢ ئێس نمایش دەکرێت

پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ کۆمپانیای هواوەی دەستی کرد بە ناردنی بانگهێشت نامەی کۆنگرەی نمایشکردنی هواوی نۆڤا ٢ ئێس، کە وابڕیارە لە ٧ـی مانگی ١٢ـی ئەمساڵدا لە چین کۆنگرەکە ببەسترێت.

چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا کۆمەڵێک وێنە و تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە کەوتە دەستی دزەپێکەرانەوە، بەپێی ئەو زانیارییە دزەپێکراوانە بێت مۆبایلەکە لە زۆر ڕووەوە هاوشێوەی هواوەی مەیت ١٠ لایت دەبێت، ماوەیەک پێش ئێستا کۆمەڵێک زانیاری لەسەر هواوەی نۆڤا ٣ بڵاوبوویەوە، ئەگەر هەردوو مۆبایلەکە هاوشێوەی یەک بن ئەوە وابڕیارە هەردووکیان لە ٧ـی ئەم مانگەدا نمایش بکرێت.

تایبەتمەندیە دزەپێکراوەکانی دیکەی:
-ڕوونما: ٦ ئینج بەڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ، ڕێژەی درێژی بۆ پانی لە جۆری ٩:١٨.
-ڕام: ٦ گێگابایت.
-چیپ(پڕۆسێسەر): کیرین ٩٦٠.
-کامێرا:
پێشەوە: فراوانی ٢٠ مێگاپێکسڵ دەبێت.
دواوە: دوانە هاوێنە دەبێت بە فراوانی ٢٠ مێگاپێکسڵ بە ١٦ مێگاپێکسڵ بە تیرەی چاوی f/1.8.
-وەشانی ڕووکاری بەکارهێنەر: وەشانی هەشتەمی EMUI لەسەر جێگیر کراوە، کە سەرچاوە وەرگیراوی ئەندرۆید ئۆریۆیە.
-بستۆک: پێشبینی دەکرێت لە جۆری ٣.٥ ملی مەتری جاک بێت.
-دەرچەی بارگاویکەرەوە: لە جۆری USB-C بێت.

کۆمەڵێک وێنە لە مۆبایلەکە:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ