سامسۆنگ 2, كانونی یه‌كه‌م 2017

سامسۆنگ؛ لە ڕێگای هێڵەکانی لەپی دەستەوە تێپەڕەوشەکانت بیر دەخاتەوە

کۆمپانیای سامسۆنگ یەکێکە لەو کۆمپانیانەی کە خاوەنی بەرزترین ئاستی ئاسایشە لە نێوان مۆبایلە کارکردووەکانی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆیددا، دوا بەدوای هەر یەک لە تایبەتمەندیەکان (پشکنەری ڕەشێنەی چاو، ناسەرەوەی ڕووخسار، پەنجەمۆر، جۆرێتی Pattern، تێپەڕەوشەی pin)، وا بڕیارە لەمساڵیشدا تایبەتمەندیەک بە نێوی ڕووخسار ناسراوەی سێ دووری زیاد بکات بۆ لیستی ئاسایشی مۆبایلە نوێیەکانی، لە نوێترین ئەو وێنانەی کە دزەی پێکراوە سەبارەت بە نوێترین داهێنانی کۆمپانیای سامسۆنگ، تایبەتمەندیەکی دیکەی ئاسایش دەرکەوتووە بە نێوی (Palm Scanner)، کە لە ڕێگای هێڵەکانی لەپی دەستەوە بە ئاماژە پێکردن دەتوانێت تێپەڕە وشە لە یادکراوەکان بیری بەکارهێنەرەکەی بخاتەوە.

تایبەتمەندیەکە نابێتە هۆی کردنەوەی قوفڵی مۆبایلەکەت بەڵکو لە ڕێگای هێڵەکانی لەپی دەستی بەکارهێنەری مۆبایلەکەوە، کۆمەڵێک ئاماژە لەسەر ڕوونماکە دیاری دەکات، بەجۆرێک وابکات تێپەڕەوشەکەت بیربێتەوە، بە واتایەکی دیکە لەسەر ڕوونماکە تێپەڕەوشەکەت بۆ نانووسێت تەنها بە ئاماژەدان بە هێڵی لەپی دەستەکانت وادەکات تێپەڕە وشەکەی بیر بکەوێتەوە، بۆ باروودۆخێک گونجاوە کە کەسی بەکارهێنەر گەر تێپەڕەوشەکەی بیرچوو پێویست بە بناغەسازی کردنی مۆبایلەکەی نەکات بەڵکو لەڕێگای هێڵەکانی لەپی دەستیەوە، تێپەڕەوشەکەی بتوانێت بیرکەوێتەوە، بێگومان پێویستە لەیادیشمان نەچێت هێڵەکانی لەپی دەستی هەر مرۆڤێک لە مرۆڤێکی دیکە جیاوازە، بەمجۆرەش دەتوانیت لە پارێزراوی تایبەتمەندیەکە دڵنیا بیتەوە.

لە ئێستادا بە تەواوی دیار نییە ناوی تایبەتمەندییەکە بە تەواوی چی دەبێت بەڵام پێشبینی Palm Scanner دەکرێت، تەنها دەزانرێت لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە کاری لەسەر دەکرێت و ئەو مۆبایلەی کە بە نیازە کار بە تایبەتمەندییەکە بکات، هێشتا دیار نیە کە کام جۆرە ئامێرە دەبێت، تەنها پێویستە چاوەڕێی بڵاوکراوەکانی داهاتوو بکەین، تاوەکو بزانین سەر ئەنجامی ئەم تایبەتمەندییە بە کوێ دەگات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ