هەواڵ 28, ته‌مموز 2012

|کورتە هەواڵ| سامسۆنگ وتۆمارێکی بەرز لە فرۆشتنی مۆبایلە هۆشمەندەکانی بە ٥٠ ملیۆن یەکە!

کۆمپانیای زەبەلاحی کۆری تۆمارێک تازە وبەرزی تۆمارکرد لە ڕێژە فرۆشی ئەو مۆبایلانەی کە ڕەوانەکراونە بازاڕ. کە ڕێژەکەیان دەگاتە ٥٠.٥ ملیۆن ولە تەنها یەک چارەکی ساڵدا کە چارەکی دووەمی ئەمساڵە %٣٥ بازاڕی گرتووە ودووەمی ئەم پۆستەش ئەپڵە کە لە %١٨ی بازاڕی گرتووە و ڕێژەی ڕەوانەکراوی مۆبایلە هۆشمەندەکانی دەگاتە ٢٦ ملیۆن. ئەم بەرزبوونەوەی ڕێژەی فرۆشتنی مۆبایلە هۆشمەندەکانی سامسۆنگ بەزۆری بۆ زنجیرە مۆبایلەکانی گالەکسی دەگەڕێنرێتەوە ولەناویشیاندا گالەکسی ئێس پێشەنگە لە فرۆشتندا!.

سەرچاوە Ait

بۆچونی تۆ