تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 2, كانونی یه‌كه‌م 2017

ئێدمۆدۆ، تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بۆ بەڕێوەبردنی پۆلی قوتابخانەکان

ئاشکرایە مامۆستا و قوتابی دوو چینن پەیوەندیدارن لەکەرتی خوێندن و فێرکردندا کە دەکرێت لەدەرەوەی قوتابخانەشدا پەیوەندییان هەبێت، لەجیهانی ئەمڕۆشدا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەربڵاوترین هۆکارن بۆ پەیوەندیکردن بەیەکەوە بەڵام تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان زۆرکات بۆ پەیوەندیکردن لەنێوان قووتابی و مامۆستاکان بەگونجاو نازانرێت بەتایبەت فەیسبووک، توویتەر و تۆڕەکانی دیکەش چوونکە ئەم تۆڕانە زیاتر بۆ بابەتی کەسی بەکاردێن.

 

بۆ چارەسەکردنی ئەم کێشەیە دەیان چارەسەر و تۆڕی دیکە هەن کەیەکێک لەوانە تۆڕی ئێدمۆدۆیە (edmodo.com) کە لەساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە. ئەم تۆڕە تایبەتە بەبەڕێوەبردنی پۆلەکانی قوتابخانە لەلایەن مامۆستاوە. مامۆستا بەهۆی ئەم تۆڕەوە دەتوانێت گرووپێک بۆ قوتابییەکانی درووستبکات بۆ هەروانەیەکی.

لەڕێگای ئەم پۆلە مامۆستا دەتوانێت پەیوەندی بگرێت بە قوتابییەکان، هەروەها دەتوانێت ئەرکی ماڵەوە (Home Wok) بداتە قوتابییەکانی. وە کاتی دیاریکراو بدات بەو قوتابییانە بۆ تەواوکردنی ئەو ئەرکە کەدوای ئەوکاتە قوتابی ناتوانێت ئەرکەکەی بنێرێت مەگەر مامۆستا کاتەکەی بۆ درێژبکاتەوە.

سیستەمی ئێدمۆدۆ دەکرێت لە پۆلی سەرەتایی تا تەواوکردنی زانکۆش بەکاربهێنرێت.

کرتە بکەن بۆ چوونە نێو تۆڕەکە

 

تایبەتمەندییەکانی دیکە :

١- بەخۆڕاییە

٢- لایەنی سکویریتی ؛ مامۆستا تەواوی کۆنتڕۆڵ لای خۆیەتی. دەتوانێت قوتابی نوێ وەربگرێت و بیانسڕێتەوە. هەموو پۆست و نامەکانی قوتابییەکان دەبینێت. جگە لەوەی مامۆستا کۆدی پۆلەکەی دەدات بەقوتابییەکانی بۆ ئەوەی بتوانن داخڵی ئەو پۆلە ئەلیکتڕۆنییە ببن وە تۆڕەکە پارێزراوە لە سپام و کۆنتڕۆڵی پۆلەکان لەلای مامۆستایە واتە کەسانی نامۆ ناتوانن داخڵی پۆلەکان ببن بەبێ خواستی مامۆستا.

٣- بەکارهێنانی ئاسان: بەکارهێناننی ئێدمۆدۆ زۆر ئاسانە، هەموو کەسێک بەئاسانی دەتوانێت فێری بەکارهێنانی ببێت و نزیکە لەبەرکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە.

٤- ئەپڵیکەیشنی تایبەتی هەیە بۆ سیستەمی کارگێڕی ئەندرۆید و iOS.

٥- لەڕێگای ئەم تۆڕە دەتوانرێت پەڕگەی جیاواز بڵاوبکرێتەوە وەکو تێکست، ڤیدیۆ، ڕاپرسی هتد … وە بارکردنی پەڕگەکانیشی بێسنوورە.

٦- دەکرێت بە هەژمارەکانی گووگڵ درایڤ و درایڤی مایکرۆسۆفت ببەسترێتەوە. وە پاڵپشتی کارکردنی هەیە لەگەڵ ئۆفیسی 365 دەکات.

٧- مامۆستا دەتوانێت باجی تایبەت بداتە قوتابییە زیرەکەکانی و خەڵاتییان بکات.

 

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر چۆنییەتی کارکردنی ئێدمۆدۆ و تایبەتمەندییەکان دەتوانن لەچەناڵی فەرمی ئێدمۆدۆ زانیاری زیاتر وەربگرن (کرتە بکەن).

بۆچونی تۆ