ئەپ و نەرمەکاڵا 2, كانونی یه‌كه‌م 2017

بەکارهێنەرانی ئایفۆن ١٠، دەتوانن شتوومەک بەهۆی Face ID لە Ebayـیەوە بکڕن

فرۆشتگای سەرهێڵی eBay ئاشکرای کرد ئێستا بەکارهێنەرانی ئایفۆن ئێکس دەتوانن لەڕێگای بەکارهێنانی تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕوخساری بەکاربەرەکە شتومەک بکڕن، کۆمپانیای eBay دەبێتە یەکەم کۆمپانیا کە بەرنامەکەی خۆی لەگەڵ تەکنەلۆژیای ناسینەوەی ڕووخسار بۆ ئایفۆن ئێکس بگونجێنێت.

لە ڕاپۆرتێکی پێگەی دیجیتاڵ ترێندسدا هاتووە دەڵێت ”کۆمپانیای eBay دەستی کردووە بە گونجاندن و نوێکردنەوەی بەرنامەکەی بۆ ئایفۆن ئێکس دوای ئەوە چەند تاقیکردنەوەیەکی لەسەر دەکات بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پێشکەشی بەکارهێنەرانی بکات دواتر دەست دەکات بە بڵاوکردنەوەی ئەم تایبەتمەندییە نوێیە“ .

بێگوومان ئەمە ئاسانکاریەکی زۆر بۆ بەکارهێنەران دەکات بەهۆی ئەوەی تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخسار لە ئایفۆن ئێکس بە شێوەیەکی خێرا دەتوانێت بەکاربەرەکەی بناسێتەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ