بابەتی گرینگ
4, كانونی یه‌كه‌م 2017
هه‌رزانترین لاپتۆپی یارییه ڤیدیۆییه‌کان که گرافیک کاردی GeForce GTX 1060 له خۆ ده‌گرێت
زۆرن ئەوانەی شەیدای یارییە ڤیدیۆییەکانن و خواستیان وایە هەمیشە نوێترین یارییەکان تاقیبکەنەوە و ڕکابەری بکەن، بەڵام ئەو لاپتۆپانەی کە توانایەکی باشی کارکردن بە یارییە ڤیدیۆییەکانیان هەیە بە گشتی گرانن و پێویستیان بە گرافیک کاردی ئاست بەرزە، گرافیک کاردی GeForce GTX 1060 ئاستێکی گونجاو و باش بە نرخێکی تا ڕاددەیەک زۆر پێشکەش دەکات، لێرەدا باس لە هه‌رزانترین لاپ‌تۆپ ده‌که‌ین به گرافیک کاردی GeForce GTX 1060.
کۆمپانیای Acer وەک هه‌ر کۆمپانیایه‌کی دیکه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ری لاتپۆپهکانی تایبه‌ت به یاریه ڤیدیۆیه‌کان، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه لاپتۆپی ئاست به‌رز به نرخێکی تا ڕاده‌یه‌ک گونجاو به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ئه‌مرۆ ده‌رباره‌ی یه‌کێک له ناوازه‌ترین لاپتۆپه‌کانی زنجیره‌ی Predator ده‌دوێین به ناوی Acer’s Predator Helios 300.
کورته‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی :
ڕوونما: به دوو جۆر به‌رده‌سته:
جۆری یه‌که‌م: قهبارەکهی ١٥.٦ ئینجه.
جۆری دووه‌م: قه‌باره‌که‌ی ١٧.٣ ئینجه.
گرافیک کارد: GeForce GTX 1060.
بیرگه‌ی زانیاری کاتی ڤیدیۆ(VRAM): ٦ گێگابایته له جۆری GDDR5.
بیرگه‌ی زانیاری کاتی(RAM): ١٦ گێگابایت له جۆری DDR4.
یەکەی چارەسەری ناوەندی(CPU): ناو‌کی ئینتێڵ i7-7700HQ.
لاشه :
لاشه‌ی لاپتۆپه‌که له ڕه‌نگێکی ڕه‌شی سه‌رنج ڕاکێش پێکهاتووه، که چه‌ند هێلێکی باریکی سور له‌خۆ ده‌گرێت، که لاشه‌ی لاپتۆپه‌که له ماده‌ی پلاستیک و ئه‌لۆمینۆم دروستکراوه، ته‌خته‌کلیلی لاپتۆپه‌که به‌ده‌ر له‌و ڕه‌نگه ڕه‌شه‌ی که هه‌یه‌تی، خاوه‌نی ڕه‌نگێکی سووره که دوگمه‌کانی ته‌خته‌کلیله‌که بۆ به‌کارهێنان له شه‌واندا ئاسانتر ده‌کات به‌شێوه‌ی ڕووناکی پشته‌وه(BackLight)، کێشی لاپتۆپه‌که ٢.٩ کیلۆگرامە که گواستنەوه و هه‌ڵگرتنی لاپتۆپه‌که بۆ به‌کارهێنه‌ره‌که‌ی تاڕاده‌یه‌ک ئاسان ده‌کات.
ته‌خته‌کلیلی لاپتۆپه‌که له شه‌ودا.
ڕوونما :
ڕوونیی ڕوونمای لاپتۆپه‌که ١٠٨٠ (۱۹۲۰×۱۰٨۰) پێکسڵه و له جۆری IPS که کۆمپانیای LG دروستی کردووه، که تێکڕای ڕووناکیی ڕوونماکه‌ی ٣٧٣ کاندێلا له مه‌ترچوارگۆشه دووجایه، به‌رزترین ئاستیش که تۆماری کردبێت ٣٨٤ کاندێلا له مه‌تر چوارگۆشه دووجا بووه، نزمترین ئاستیش که تۆماری کردبێت ٣٣ کاندێلا له مه‌ترچوارگۆشه دووجا بووه، ڕوونمای لاپتۆپه‌که به دوو قه‌باره به‌رده‌سته یه‌کێکیان ١٥.٦ ئینجه و ئه‌وه‌ی دیکه‌یان ١٧.٣ ئینجه، تێکڕای لێدانی گۆڕینی فراوانیه‌که‌ی ١١٩٠٠٠ له‌ره‌له‌ره، دابه‌شکاری ڕووناکی ڕوونماکه‌ی ٪٩٣ـه، پشتگیری له تایبه‌تمه‌ندی VR Ready ده‌کات.
کۆتا ئاستی ڕووناکی ڕوونماکه‌ی له‌به‌ر سێبه‌ردا.
کۆتا ئاستی ڕووناکی ڕوونماکه له‌به‌ر ڕووناکی خۆردا.
ده‌رچه :
له به‌شی چه‌پی لاپتۆپه‌که‌دا: ده‌رچه‌ی قفڵی کینگستۆن، ده‌رچه‌ی RJ45، ده‌رچه‌ی USB 3.1 جۆری C، ده‌رچه‌ی USB 3.0، کارپێکه‌ری بیرگه‌ی ده‌ره‌کی له خۆ ده‌گرێت.
له به‌شی ڕاستی لاپتۆپه‌که‌دا: ده‌رچه‌ی بستۆکی جاک ٣.٥ مللیمه‌تر، ۲ دوانه ده‌رچه‌ی USB 2.0, گڵۆپێکی LEDـی وریارکهرهوه، ده‌رچه‌ی بارگاوی که‌ره‌وه له خۆ ده‌گرێت.
ڕه‌قه‌کاڵا:
ئه‌گه‌ر گه‌ڕانێک بکه‌ین به‌ناو جه‌رگه‌ی لاپتۆپه‌که‌دا ده‌بینین، یه‌کێک له ناوازه‌ترین گرافیک کاردتهکانی زنجیره‌ی ١٠ـی GeForce GTX له خۆ گرتووه که بریتیه له GeForce GTX 1060 به قه‌باره‌ی ٦ گێگابایت بیرگه‌ی زانیاری کاتی ڤیدیۆ، له پاڵ ئه‌وه‌شدا یه‌که‌ی رێکخه‌ری ناوه‌ندیی نه‌وه‌ی حه‌وته‌می ناو‌کی ئینتڵ 7700 له خۆ گرتووه له جۆری HQ، که له باروودۆخی ئاسایی‌دا خێرایی له‌ره‌له‌ره‌کانی ده‌گاته ٢.٨ گێگاهێرتز، له بارودۆخی (TURBO)ـدا خێرایی له‌ره‌له‌ره‌کانی ده‌گاته ٣.٨ گێگاهێرتز. بیرگه‌ی ناوه‌کی لاپتۆپه‌که که‌مترین ئاستی بریتییه له ٢٥٦ گێگابایت SSD و به‌رزترین ئاستیشی ٥١٢ گێگابایت SSD وه لاپتۆپه‌که توانای هه‌یه ۲ بیرگه‌ی ناوه‌کیی کار پێ‌بکات، یه‌کێکیان که خودی کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر جێگیری کردووه که قه‌باره‌ی ٢٥٦ گێگابایت SSD یاخود ٥١٢ گێگابایت SSDـه وه بیرگه‌ی دووه‌میان به‌کارهێنه‌ر به خواستی خۆی هه‌ر جۆرێکی ویست دەتوانێت له‌سه‌ری جێگیر بکات جا ئه‌گه‌ر جۆری SSD بێت یاخود HDD، خاوه‌نی ۲ پانکه‌ی ساردکراوهیه له جۆری AeroBlade 3D Fan.
پاتری:
توانای پاتریه‌که‌ی (٤٨ وات)ـه له جۆری ئایۆنی لیسیۆم، که له ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کاندا بۆ یاری پێکردن توانیویه‌تی نزیکه‌ی ١ کاتژمێر به‌رگه بگرێت، بۆ کارپێکردنی وای-فای و ئه‌نجامدانی کاره‌کانی ڕۆژانه ئه‌توانێت ٤ کاتژمێر زیاتر به‌رگه گر بێت.
گه‌رمبوونی لاپتۆپه‌که:
له کاتی ئاسایی‌دا به‌رزترین ئاستی گه‌رمیه‌که‌ی ده‌گاته ٣٦ پله‌ی سیلیزی، له‌کاتی یاری پێکردن و په‌ستانی ئه‌په‌کاندا ده‌گاته ئاستی ٥٧ پله‌ی سیلیزی.
نرخ:
ئێستا له پێگه‌ی ئه‌مه‌زۆن به نرخی ٩٩٩ دۆلار ده‌فرۆشێت، که تاکه لاپتۆپی تایبه‌ت به یاریه ڤیدیۆیه‌کانه‌وه که ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه به‌رزانه‌ی هه‌بێت و نرخی له‌چاو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیدا هه‌رزانتر بێت. (به‌سته‌ری ئه‌مه‌زۆن )
توانای کۆمپیوته‌ره‌که له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک یاری که له‌سه‌ری تاقی کراوه‌ته‌وه:
هەڵسەنگاندنی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی لاپتۆپەکە به پێی پێگه‌ی notebookcheck.
باشیه‌کانی : به ئاسانی ڕادێیت له‌گه‌ڵیدا، خاوه‌نی دیزاینێکی باریک و کێش که‌مه، هه‌بوونی گرافیک کاردی GeForce GTX 1060، یه‌کێک له خێراترین پڕۆسێسه‌ری له‌سه‌ر جێگیر کراوه، به جوانترین شێواز ده‌رچه‌کانی ڕێکخراوه، باشترین ئاست پێشکه‌ش ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانی یاریه‌کان، ڕوونمایه‌کی ئاسووده به‌خش و ڕوونیه‌کی گونجاو،که‌می نرخه‌که‌ی، چه‌ندین هۆکاری دیکه‌ش.
خراپیه‌کانی : ده‌نگێکی که‌می هه‌یه، لاپتۆپه‌که بڕێک زیاتر له باروودۆخی ئاسایی گه‌رم ده‌بێت له کاتی یاری پێکردن یاخود به‌هۆی په‌ستانی زۆری ئه‌په‌کان، پانکه فێنکهرهوهکانی ژاوهژاوهێکی برێک بێزارکه‌ر دروست ده‌کات ئه‌و کاته‌ی ده‌ست به ساردکردنه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که ئه‌که‌ن، که‌می ده‌رچه‌کانی، سه‌ختی پاکردنه‌وه‌ی پانکه‌کانی له ئاستی ئاسایی زیاتره.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه پێگه‌ی notebookcheck ٪٨٢ به لاپتۆپه‌که داوه، که ڕێژه‌یه‌کی ئێجگار گونجاوه و دڵنیامان ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی که لاپتۆپه‌که شایانی کڕینی هه‌یه، له ٪٩٤ـی داوه به توانای جێبه‌جێکردنی یاریه‌کان له‌سه‌ری، ٪٨٦ بۆ ڕوونمای لاپتۆپه‌که، کۆمه‌لێک ڕێژه‌ی دیکه‌ش که له‌سه‌ر وێنه‌که ڕوون ده‌بێته‌وه.