ئەندرۆید
4, كانونی یهكهم 2017
مانگی داهاتوو نۆکیا ۹ لهگهڵ نۆکیا ٨ (٢٠١٨)ـدا نمایش دهکرێت

لە میانەی نوێترین زانیارییەکان دەربارەی نوێترین بەرهەمی ئاست بەرزی کۆمپانیای نۆکیا کە لەلایەن کۆمپانیای HMDـەوە خاوەندارێتی دەکرێت، ڕاپۆرتە نوێیەکانی چین باس لەوە دەکەن نۆکیا ٩ مانگی داهاتوو نمایش دەکرێت.
وێنهیهکی پێشبینیکراو له نۆکیا ٩.
ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات لە ١٩ـی مانگی ١ـی ساڵی داهاتوودا، کۆمپانیای HMD لە کۆنگرەیەکدا نۆکیا ٩ و نەوەیەکی نوێ لە نۆکیا ٨ نمایش دەکات، وا بڕیارە هەردوو مۆبایلەکە تایبەت بە وڵاتی چین دروست کرابێت، کە سیستەمی هەردوو مۆبایلەکە لە جێگای خزمەتگوزارییەکانی گووگڵ کۆمەڵێک خزمەتگوزاری ناخۆیی دیکەی تایبەت بە چین لە خۆ بگرێت، چونکە لە چیندا خزمەتگوزارییەکانی گووگڵ ڕێگەپێدراو نییە.
زانیارییە دزەپێکراوەکان دەربارەی نرخی نۆکیا ٩ باس لەوە دەکەن، کە نرخی ئەو جۆرەیان کە ڕامەکەی ٦ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی ٦٤ گێگابایت بێت بریتیە لە ٥٦٠ دۆلار، جۆرەکەی دیکەیان کە ڕامەکەی ٦ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی ١٢٨ گێگابایتە نرخەکەی بریتیە لە ٦٣٥ دۆلار.

پێشبینیەکان دەربارەی تایبەتمەندیەکانی دیکهی مۆبایلەکە بەمجۆرە دەدوێن:
ڕوونما: ٥.٥ ئینچ بە ڕوونی ١٤٤٠ پێکسڵ، بە ڕەهەندی ١٨:٩.
چیپ(پڕۆسێسەر): سناپدراگۆن ٨٣٥.
کامێرا: هێشتاکە فراوانیەکەی دیار نییە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە دوانە هاوێنە دەبێت.
بڕوانامە: IP67 کە دژە ئاو و تۆزە.
بیستۆک: لە جۆری USB-C دەبێت، دەرچەی بیستۆکی جاک ٣.٥ مللیمەتری تێدا بەردەست نابێت.