بیروڕا

چۆن بە باشترین بەرهەمی تەکنەلۆژیی ئاشنا دەبیت؟

دونیای تەکنەلۆژیی ئەمڕۆمان بە جۆرێکی لێ هاتووە وەک بڵێی تاقیکردنەوە لەسەر گیرفانی خەڵکی بکەن، بە هۆی ئەوەی کە هەندێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمە تەکنەلۆژییەکان لە کوردستان تاکو ئێستا پشتگیری کڕیار ناکەن لە پاش بوونی کێشە لە بەهەمەکەیان و ناتوانن بەرهەمەکە بۆ کۆمپانیای سەرەکی بگەڕێننەوە، بۆیە دەبێت کڕیاری کوردی چاو و گوێ شل بکات بۆ باشترین بەرهەم کە لە ئاستی داخوازی ئەودا بێت و بە قەد گیرفانی ئەویش پێی ڕاکێشابێت!
بە کوردی و بە کورتی پێویستە کڕیار لەوە تێبگات کە دەبێت بابەتێک هەڵبژێرێت کە لە هەڵە بە دووربێت تا ناچار نەبێت بیگەڕێنێتەوە بۆ کۆمپانیا یاخود ناوەندی چاککردنەوە.

پێش کڕینی هەر بابەتێکی تەکنەلۆژیی تا دووربیت لە هەر هەڵەیەک ئەم خاڵانە ڕەچاو بکە.

  • پێش کڕینی بابەتەکە لێی بکۆڵەوە و زانیاریەکانی بخوێنەوە
  •  بەراوردی نێوان ئەو بەرهەمە و بەرهەمی ڕکابەری بکە.
  • هەمیشە لە پاش ماوەیەک لە بڵاوبوونەوەی بەرهەمەکە بیکڕە نەک لە داواکردن و ناو نوسینی پێشوەختە.
  • لە ناوەندێکی بڕواپێکراو بەرهەمەکەت بکڕە
  • پرسیار لەو کەسانە بکە کە پێشتر لەو ناوەندە بەرهەمیان کڕیوە.
  • خۆت بە دوور بگرە لە کڕینی بەرهەمی لاسایی کراوە و ئەو وەشان(Edition)ـــانەی کە گرفتیان لەگەڵ وڵاتەکەی تۆدا هەیە و پشتگیری کردن نایانگرێتەوە.
  • هەرگیز دوای ناو و نازناو مەکەوە لە تەکنەلۆژیادا، چونکە دەکرێت بەرهەمێک کە تۆ ناویشت نەبیستبێت لەو بەرهەمە باشتربێت و هەرزانتریش بێت کە تۆ پێشنیارت کردووە.

بە هیوای ئەوەی کڕینێکی دروست لە شوێنێکی دروست لە کاتێکی دروست ئەنجام بدەن، بێگومان بە دڵخۆشییەوە.

4 كانونی یه‌كه‌م، 2017