10
ئای ئۆ ئێس 4, كانونی یه‌كه‌م 2017

چۆنیەتی ڕاگرتنی ڕیکلامە بێزارکەرەکان لەسەر ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد

زۆرێک لە ماڵپەڕەکان و زۆربەی ھەرە زۆری ئەپەکانی سەر ئامێرەکەت بۆ پەیداکردنی داھاتێک لە ڕێگای ئەپێک یان ماڵپەڕێک ئەوا کرداری ڕیکلام کردن بەکار دەھێنن، بە تایبەت لە نێو ئەپ و ماڵپەڕە بیانیەکان دا ئەم ڕیکلامانە تا ڕاددەیەک بەرچاون. زۆر کات بوونی ڕیکلام خەڵەتاندنی بەکارھێنەرە وادەکات بەھۆی ڕیکلامی ساختەوە بەکارھێنەر دووچاری گرفت ببێتەوە یان دووچاری جۆرێک لە جۆرەکانی ڤایرۆسی بکات تا سیخوڕی بەسەر ئامێرەکەیەوە بکات.

بۆ دوور بوون لە ڕیکلامی ماڵپەڕەکان و ڕیکلامە بێزارکەرەکانی نێو ئەپەکان، ئەپی iCarePhone یەکێکە لە باشترین ئەپەکان کە ڕیکلامەکان بە تەواوی لادەبات و ڕێگەیان لێ دەگرێت. قەبارەیەکی کەمی ھەیە و خزمەتگوزارییەکە لە ڕێگای VPNـەوە کارا دەکات.

چۆنیەتی بەکارھێنان و دامەزراندنی: 

  • لە خوارەوە ئەپەکە دابگرە کە ئاماژەی پێدراوە.
  • ھەر ئەپێک لە ئامێرەکەت دا کراوەتەوە دایبخەوە.
  • لە بەشی ڕێکخستنی ئامێرەکەت پێویستە بەشی وێبگەڕی سەفاریی -Safari ڕێگە بە ئەپی iCarePhone بدات بۆ ڕێگەگرتن لە ڕیکلام، بەم شێوەیە ھەنگاو بنێ:
    Settings > Safari > Content Blockers لەم بەشە ئەپی iCarePhone کارا بکە. 
  • ئەپی iCarePhone بکەوە.
  • لە بەشی ژێرەوە دا کرتە لە بەشی Global Ads Blocker بکە.
  • پاشان کرتە لە بەشی Open the service.
  • کرتە لەسەر OK بکە.
  • پەنجەرەی ئاگادارکردنەوە دەردەکەوێت کە داوای دامەزراندنی ھەژماری VPN دەکات، بۆ ڕێگەپێدان پێویستە کرتە لەسەر Allow بکەیت.
  • بەشی ڕێکخستن بەشێوەی خۆکار دەکرێتەوە و داوای وشەی نھێنی یان پەنجەمۆر دەکات، پێویستە پەنجەمۆر بناسێنیت یان وشەی نھێنی تۆمار بکەیت.
  • بەشێوەی خۆکار دەگەڕێتەوە بۆ نێو ئەپی iCarePhone و وێنۆچکەی VPN لە پاڵ ھێڵی وای-فای دەردەکەوێت. 
    ھەر کاتێک وێنۆچکە – ئایکۆنی VPN دەرنەکەوت لە پاڵ ھێڵی وای-فای ئەوا لەبەشی ڕێکخستنی ئامێرەکەت دا بەشی VPN بکەوە و کارای بکە، زۆر بەکەمی ئەم دیاردەیە ڕوو دەدات.

تایبەتمەندیەکانی ئەپی iCarePhone

  • ڕاگرتنی زیاتر لە ٣٢.٠٠٠ ماڵپەڕی ڕیکلام و خراپ.
  • ڕاگرتنی ئەو ڕیکلامانەی دەتگوازنەوە بۆ ماڵپەڕی تر.
  •  ڕاگرتنی ئەو ڕیکلامانەی پەنجەرەی بێزارکەر دەکەنەوە.
  •  ڕاگرتنی ڕیکلامی نێو ئەپەکان.
  • ڕاگرتنی زیاتر لە ٧.٠٠٠ ماڵپەڕی بەدڕەوشتی کە بە ڤایرۆسەوە بەستراون.
  •  لە بەکارھێناندا زۆر ئاسانە بە جۆرێک لەگەڵ ھەر ۲ ھێڵی وای-فای و ھێڵی ئینتەرنێتی سیم کارد بە ئاسانی کار دەکات.
  •  ڕاگرتنی ڕیکلام لە سەرجەم ئەپە وێبگەڕەکان، بۆ نمونە وێبگەڕەکانی chrome, opera, etc, firefox.

داگرتنی ئەپی iCarePhone بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس

 

بۆچونی تۆ