ئای ئۆ ئێس
4, کانوونی یەکەم 2017
تایبەتمەندی Face ID بۆ هه‌ندێک له به‌کارهێنه‌رانی ئایفۆن ۱۰ له‌کارکه‌وتووه
ماوەی چەند ڕۆژێک دەبێت کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین وەشانی سیستەمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێسی بە ناوی IOS 11.2 بەردەست کردووه، لە ئێستادا کۆمەڵێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن ١٠ باس لەوە دەکەن لە دوای ئەو وەشانەوە تایبەتمەندی Face ID ئامێرەکەیان کێشەی تێکەوتووە و کار ناکات، ئەوەی بەکارهێنەرانی بێزار کردووە لە دوای ئەو کێشەیەوە ناتوانن ڕێگاکانی دیکه‌ی قفڵکردنی ڕوونما بەکاربهێنن.
کۆمپانیای ئەپڵیش دەربارەی ئەو کێشەیە دەدوێت و دەڵێت: ‘ئەوە کێشەیەکی درێژ خایەن نیە و بە دەستپێکردنەوە(ڕیستارت)ێکی سادە کێشەکە چارەسەر دەبێت‘، شایانی وەبیرهێنانەوەیە لەم وەشانەدا دەتوانیت بەبڕی وزەی ٧.٥ وات ئامێری (ئایفۆن ١٠، ئایفۆن ٨، ئایفۆن ٨پڵهس) لەڕێگای بارگاوی کەرەوەی بێ تەلەوە بارگاوی بکەیتەوە، هه‌روه‌ها تایبەتمەندی Apple Pay بۆ زیادکراوە، چاره‌سه‌ری چه‌ندین کێشه‌ی دیکه‌ش کراوه.

لەم بابەتەشدا ده‌توانن خوێنه‌ری ته‌واوی گۆڕانکاریه‌کانی ئای ئۆ ئێس ١١.٢ بن:
وەشانی 11.2 و سەرجەم گۆڕانکاری و تایبەتمەندییە نوێ و شاراوەکانی