ئەندرۆید
5, كانونی یه‌كه‌م 2017
پێشبینیدەکرێت بیرگه‌ی ناوه‌کی گاله‌کسی ئێس ٩ قه‌باره‌ی ٥١٢ گێگابایت بێت

سامسۆنگ ماوەیەک بەر لە ئێستا باسی لەوە دەکرد، کە سەرقاڵی کارکردنە لەسەر بەرهەمهێنانی یەکەمین بیرگەی زانیاریە هەڵگرەکان بە قەبارەی ٥١٢ گێگابایت له جۆری UFS بۆ مۆبایلە زیرەکەکان.
زلهێزەکەی کۆریای باشوور، بە نیازە بیرگە بە قەبارەی ٥١٢ گێگابایت بەرهەم بهێنێت له جۆری UFC وەک یەکەمین کۆمپانیا لە جیهاندا، کە خێرایی گواستنەوەی زانیاریەکان بە شێوەی زنجیرەیی بۆ توانای ٨٦٠ مێگابایت/چرکەیەکدا زیاد کراوە، بە شێوەی ستوون ستوون تواناکه‌ی ٢٥٥ مێگابایت/چرکەیەک زیادکراوە، لە توانایدا دەبێت ڤیدیۆیەک بە ڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ بە قەبارەی ٥ گێگابایت، لە ماوەی ٦ چرکەدا بگوازێتەوە.
ئەو زانیارییانەی کە بڵاوبوەتەوە باس لەوە دەکەن، کۆمپانیای سامسۆنگ بە نیازە لەگەڵ نمایش‌کردنی گالەکسی ئێس ٩ لەمساڵدا یه‌کێک له جۆره‌کانی مۆبایله‌که قه‌باره‌ی بیرگه‌که‌ی ٥١٢ گێگابایت بێت، کە وابڕیاره کۆمپانیای سامسۆنگ بیکاتە یەکەم مۆبایل کە توانای کار پێکردنی ئەو بیرگەیەی هەبێت، ئه‌م بیرگه نوێیه هێنده خێرایی و قه‌باره‌ی زۆر ده‌بێت که مۆبایله‌که پێویستی به بیرگه‌ی ده‌ره‌کی نابێت، هه‌رچه‌نده به فه‌رمی هێشتا پشت ڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه که‌وا ئاخۆ ئه‌م بیرگه‌یه له‌سه‌ر مۆبایله نوێیه‌که‌ی سامسۆنگ جێگیر ده‌بێت یاخود نه‌خێر!
وابڕیارە گالەکسی ئێس ٩ لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا نمایش بکرێت، له کۆنگره‌ی CES 2018ـدا، دەتوانن به کرته کردن لێره زانیاریه دزه‌پێکراوه‌کانی بخوێننەوە.