هواوەی
6, كانونی یهكهم 2017
پێشبینی دهکرێت هواوهی P11 خاوهنی ۳ کامێرا بێت به ڕوونی ٤٠ مێگاپێکسڵ
بەپێی نوێترین زانیارییەکان بێت کامێرای هواوهی پی ١١، لە جۆری سیانە هاوێنە دەبێت و فراوانی کامێراکانیشی ڕوو لە زیاد بوون دەکات، لە دوای ئەوەی هەموو مۆبایلە ئاست بەرزەکانی هواوهی و هەندێک لە بەرهەمە ئاست مامناوەندەکانی هواوهی لەمساڵدا بە کامێرای دوانە هاوێنەوە بڵاوبوونەوە، لە ئێستادا کۆمپانیایەکە نیازی هەیە لە کامێرا دوانە هاوێنەوە ڕووبکاتە سیانە هاوێنە.
بەپێی نوێترین زانیارییە دزەپێکراوەکانی دزەپێکەری بەناوبانگ (ئیڤان بلەس) بێت، نەوە نوێیەکەی زنجیرەی هواوهی پی کە ئەگەر هەیە ناوی Huwaei P11 بێت، خاوەنی سێ کامێرا بێت لە پشتەوەی مۆبایلەکەدا.
ئەم سێ هاوێنەیە دەتوانن فراوانی ٤٠ مێگاپێکسڵ و وردبوونەوەی hybridـی ٥ هێندەیی فەراهەم بکەن، کۆمپانیاکە کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەش لە یاد ناکات و وابڕیارە کامێرایەک بە فراوانی ٢٤ مێگاپێکسڵی لەسەر جێگیر بکات، کە لە توانایدا دەبێت لە جێگا تاریکەکاندا وێنەیەکی باشتر بۆ بهکارهێنهرهکهی بەردەست بخات.
“من وێنهکان ناگرم، من وێنهکان دروست دهکهم.”
هەستەوەری کامێراکانی هواوی پی ١١ لە جۆری لایکا دەبێت، لە توانایدایە وێنە بە ڕێژەی %١٠٠ ڕووناکتر تۆمار بکات و تایبەتمەندی “Pro Night Mode” وێنەیەکی جوانتر لە شەواندا بۆ کامێراکان بەردەست دەخات، بەهۆی زیادبوونی سیستەمی تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد بۆ ئەپی سەرەکی وێنەگرتنی مۆبایلەکە، هەردوو تایبەتمەندی “Instant Scene Recognition” و “Auto Framing”ـی تێدا بەردەست دەخرێت کە لە ڕێگایەوە دەتوانی وێنەیەکی جوانتر تۆمار بکەیت.
یەکێک لەو پۆستەرە ڕیکلامیانەی کە ئێستا لە پێگەی فەرمی هواوهی سڕاوەتەوە ئاماژە بە “Huawei PCE Series” دەکات، ئەمە نزیکمان دەکاتەوە لەوەی کە بڵێین هواوی پی ١١ یاخود بەرهەمێکی دیکەی ئاست بەرزی کۆمپانیای هواوهی ساڵی داهاتوو خاوەنی کامێرایەکی ناوازە دەبێت کە پێشتر لە بەرهەمەکانی ڕابردووی کۆمپانیاکەدا بەکار نەهاتبێت.