شاومی 7, كانونی یه‌كه‌م 2017

هەردوو مۆبایلی شاومی Redmi 5 و Redmi 5 Plus بە فەرمی ڕاگەیانران

کۆمپانیای شاومی ئەمڕۆ نوێترین دوو بەرهەمی خۆی نمایشکرد لە چین، بە ناوەکانی شاومی ڕیدمی ٥ و ڕیدمی ٥ پڵەس، کە خاوەنی ڕوونمایەکی تێڕوانینی تەواوەتی و پاتریەکی توانست زۆر و نرخێکی هەرزانن.

تایبەتمەندیەکانی شاومی ڕێدمی ٥: 

ڕوونما: ٥.٧ ئینچ بە ڕوونی ٧٢٠ پێکسڵ، بە ڕەهەندی ١٨:٩.
چیپ(پڕۆسێسەر): سناپدراگۆن ٤٥٠ کە بناغەی ١٤ نانۆمەترە، خاوەنی ٨ ناوکە.
ڕام: جۆرێکیان ٢ گێگابایت، جۆرەکەی دیکەیان ٣ گێگابایت.
بیرگەی ناوەکی: ئەو جۆرەیان کە ڕامەکەی ٢ گێگابایتە بیرگەی ناوەکی ١٦ گێگابایتە، جۆرەکەی دیکەیان کە خاوەنی ٣ گێگابایتە بیرگەی ناوەکی ٣٢ گێگابایتە.
بیرگەی دەرەکی: تاوەکو ١٢٨ گێگابایت کار پێدەکات.
وەشانی ڕووکاری بەکارهێنەر: MIUI 9.
وەشانی سیستەم: نوگەت ٧.١.٢ .
کامێرا: پێشەوە  ٥ مێگاپیکسڵ و دواوە ١٢ مێگاپێکسڵ.
توانستی پاتری: ٣٣٠٠ ملی ئەمپێر/کاتژمێرێک.
پەنجەمۆر: لە دواوەی مۆبایلەکەدا جێگیرە.
ڕەنگ: ڕەش، شین، پەمەیی، ئاڵتوونی.
نرخ: بیرگەی ناوەکی ٣٢ گێگابایت و ڕامی ٣ گێگابایت بریتیە لە ١٣٥ دۆلار، بیرگەی ناوەکی ١٦ گێگابایت و ڕامی ٢ گێگابایت بریتیە لە ١٢٠ دۆلار.

تایبەتمەندیەکانی شاومی ڕیدمی ٥ پڵەس:

ڕوونما: ٥.٩٩ ئینچ بە ڕوونی ٧٢٠ پێکسڵ، بە ڕەهەندی ١٨:٩.
چیپ(پڕۆسێسەر): سناپدراگۆن ٦٢٥.
ڕام: جۆرێکیان ٣ گێگابایت، جۆرەکەی دیکەیان ٤ گێگابایت.
بیرگەی ناوەکی: ئەو جۆرەیان کە ڕامەکەی ٤ گێگابایتە بیرگەی ناوەکی ٦٤ گێگابایتە، جۆرەکەی دیکەیان کە خاوەنی ٣ گێگابایتە بیرگەی ناوەکی ٣٢ گێگابایتە.
بیرگەی دەرەکی: تاوەکو ١٢٨ گێگابایت کار پێدەکات.
وەشانی ڕووکاری بەکارهێنەر: MIUI 9.
وەشانی سیستەم: نوگەت ٧.١.٢.
کامێرا: پێشەوە ٥ مێگاپیکسڵ و دواوە ١٢ مێگاپێکسڵ.
توانستی پاتری: ٤٠٠٠ ملی ئەمپێر/کاتژمێرێک.
پەنجەمۆر: لە دواوەی مۆبایلەکەدا جێگیرە.
ڕەنگ: ڕەش، شین، پەمەیی، ئاڵتوونی.
نرخ: بیرگەی ناوەکی ٣٢ گێگابایت و ڕامی ٣ گێگابایت بریتیە لە ١٥٠ دۆلار، بیرگەی ناوەکی ٦٤ گێگابایت و ڕامی ٤ گێگابایت بریتیە لە ١٩٥ دۆلار.

لە ١٢ـی ئەم مانگەدا فرۆشی لە چین دەست پێدەکات.

بۆچونی تۆ