جۆراوجۆر
7, کانوونی یەکەم 2017
پێگەی 500PX سزای ئەو ئەندامانە دەدات کە هەژمارەکانیان خۆڕاییە!

پێگەی 500px پێگەیەکی بەرزکردنەوەی کاری وێنەگران(فۆتۆگرافەران) و نیشاندانی لە پێگەکەدا و ناساندنی جوانترین بەرهەمەکانی هەفتە و ڕێکخستنی پێشبڕکێی ساڵانەیە….هتد.
لە ئێستادا پێگەکە نزیکەی لە %۷۳ی بەکارهێنەرانی لە خزمەتگوزاریی بەشداربوونی خۆڕایین و هیچ بەرامبەرێک بە پێگەکە نادەن لە بەرامبەر بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان، بەمەش کۆمپانیا بە پێی وتەی خۆی گوایە داهاتی پێگەکە بە ڕێژەیەکی ڕوخێنەر کەمیکردووە، بەم هۆکارە پێگەکە ناچارە چالاکی بەشداربووە خۆڕاییەکان بەرتەسک بکاتەوە و ناچاریان بکەن کە بەشداری هەژماری (Premium) بکەن کە هەژمارێکی دیکەی پێگەکەیە و لە بەرامبەر بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان بڕێک پارە وەردەگیرێت.
بەرتەسککردنەوەی چالاکیەکانی ئەندامانی خۆڕایی بە کەمکردنەوەی ژمارەی وێنەی بڵاو کراوەیە کە ڕێگەیان پێدەدرێت لە هەفتەیەکدا بڵاوی بکەنەوە لە ٢٠ وێنەوە بۆ تەنیا ٧ وێنە لە هەفتەیەکدا.
لە پێشوودا ڕێنماییەکانی پێگەکە بەم جۆرە بوو بۆ بەکارهێنەرانی خۆڕایی، کە ڕێگەیان پێدەدرا ٢٠ وێنە لە هەفتەیەکدا بڵاوبکەنەوە.
بەڵام بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو پێگەکە دایبەزاند بۆ ٧ وێنە لە هەفتەیەکدا.

ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!