ئامێرە هەمەجۆرەکان 7, كانونی یه‌كه‌م 2017

لایکای ئەڵمانی هاوێنەیەکی بە کرانەوەی F1.25 ئاشکرا کرد

لایکا کۆمپانیایەکی ئەڵمانییە و بە بەرهەمی نایاب و ناوازە دەناسرێت و تایبەتمەندە بە درووستکردنی کامێرای ئاست بەرز و هاوێنەی کامێرا هەروەها دروستکردنی کامێرای مۆبایلە هۆشمەندەکانی کۆمپانیای هواوەی.
لە نوێترین بەرهەمیدا کۆمپانیاکە هاوێنە(لێنز)ـێکی نوێی ئاشکرا کرد کە نوێترین هاوێنەی زنجیرە هاوێنەکانی (نۆکتیلۆکس)ـە کە بە وێنەی نایاب دەناسرێنەوە لە کەمترین ڕووناکیشدا.

هاوێنەکە کرانەوە(ئاپرچەر)ــی ١,٢٥ــه کە ڕێگە بە زۆرترین بڕی ڕووناکی دەدات تێپەڕ ببێت پێیدا بەرەو هەستەوەری کامێراکە.

هاوێنەکە لە مانگی ١ـــی ساڵی داهاتوو ڕەوانەی بازاڕەکان دەکرێت و نرخەکەی نزیکەی ١٢ هەزار و ٧٩٥ دۆلار دەبێت.

بینەری چەند نموونەیەکی وێنەکانیبن کە بە کامێرای لایکا ئێم ١ چرکێندراوە

بۆچونی تۆ