10
هواوەی 7, كانونی یه‌كه‌م 2017

هواوەی مۆبایلی نۆڤا ٢ئێسی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ هواوەی لە بۆنەیەکی تایبەتدا نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی هواوەی نۆڤا ٢ئێس ڕاگەیاند.

ڕوونمای مۆبایلەکە ٦ ئینچە بە ڕوونی ١٠٨٠x٢١٦٠ پیکسڵ و بە ڕێژەی درێژی بۆ پانی لە جۆری ٩:١٨، مۆبایلەکە بە پڕۆسێسەری ئاست بەرزی کیرین ٩٦٠ کار دەکات، خاوەن دوو کامێرایە لە ڕووی پشتەوەی، کامێرایەکی ١٦ مێگاپیکسڵی ڕەنگاوڕەنگ و کامێرایەکی ٢٠ مێگاپیکسڵی ڕەش و سپی بە تیرەی چاوی (f/1.8)، لە پێشەوەش دوو کامێرا هەیە! کامێرایەکی سەرەکی بە ڕوونی ٢٠ مێگاپیکسڵ و تیرەی چاوی (f/2.0) و کامێرایەکی لاوەکی بە ڕوونی ٢ مێگاپیکسڵ و فلاشێکی LED.

نۆڤا ٢ئێس پشتگیری کردنەوەی قفڵ دەکات لە ڕێگای ڕووخسارەوە، ئەمەش تایبەتمەندییەکە کە تەنانەت لە مەیت ١٠دا بوونی نییە، بەڵام لەوانەیە لە داهاتوودا لە ڕێگای نوێکردنەوەوە پێی بگات.

دەرچەیەک لە جۆری USB Type-C، پاترییەکی ٣٣٤٠ میللی ئەمپێر.کاتژمێر و بارگاوی بوونەوەی خێرا لە جۆری Huawei SuperCharge کە لە ماوەی تەنها نیو کاتژمێردا ٥٠٪ی پاتری مۆبایلەکە بارگاوی دەکاتەوە کۆمەڵێکی ترن لە تایبەتمەندییەکان.

مۆبایلەکە لە چین بە ڕەنگەکانی ڕەش، خۆڵەمێشی، شین، سور و زێڕی گوڵەباخ بەردەست دەبێت بەم نرخانە:

٢٦٩٩ یوان/٤٠٧ دۆلار بۆ ٦٤گب بیرگە/٤گب ڕام

٢٩٩٩ یوان/٤٥٣ دۆلار بۆ ٦٤گب بیرگە/٦گب ڕام

٣٤٩٩ یوان/٥٢٨ دۆلار بۆ ١٢٨گب بیرگە/٦گب ڕام

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ