ئۆتۆمبێل 7, كانونی یه‌كه‌م 2017

تێسلا بارهەڵگری (سێمی) ڕاگەیاند

  • کۆمپانیای تێسلا لە دوای پەردە لادان لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی (تێسلا ڕۆدستەر) هەر بەوەوە نەوەستا و بارهەڵگرێکی نوێیشی ڕاگەیاند وەک ئەوەی کۆمپانیاکە بیەوێت ئەوە بڵێت کە پێشەنگی داهاتووی هەموو سوارڕەوەکانە،چ بارهەڵگر چ ئۆتۆمبێل.
    بارهەڵگرە نوێیەکەی تێسلا نرخەکەی نزیکەی ٢٠٠ هەزار دۆلارە.

    ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە:
  • بارهەڵگرەکە دەگاتە خێرایی (٠ -٦٠ میل/کاتژمێر یان ٠-٩٨کلم/کاتژمێر) لەگەڵ (٨٠ هەزار پاوەن یان نزیکەی ٣٦ تۆن) لە ماوەی ٢٠ چرکەدا.
  • بڕی وزەی دەگاتە ٢ کیلۆوات/ کاتژمێر بۆ هەر میلێک.
  • بارهەڵگرەکە  سیستمی کارەبایی کاردەکات و بە دوو جۆر بەردەستە ئەوانیش، ئەو بارهەڵگرانەی توانستی پاترییەکەی تاکو ٣٠٠ میل خۆی ڕابگرێت کە نرخی ئەم بارهەڵگرە بە ١٥٠ هەزار دۆلارە، جۆری دووەمیش ئەو بارهەڵگرەیە کە توانستی پاترییەکەی تاکو ٥٠٠ میل کاردەکات و ووزە بە بارهەڵگرەکە دەدات و نرخی ئەم جۆرەش بە ١٨٠ هەزار دۆلارە.
  • کاتی کەوتنە بازاڕی ئەم بەرهەمە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ــیە.
  • بارهەڵگرەکە توانای نیمچە خۆ بەڕیوەبردن و خۆ لێخوڕینی هەیە.شایانی باسە تێسلا پێشتر بارهەڵگرێکی دیکەی دبەرهەمهێنا بە ناوی نیکۆلا
سەرچاوە :
تاگەکان ئۆتۆمبێل
بۆچونی تۆ