شاومی
7, کانوونی یەکەم 2017
شاومی ئامارەکانی خۆی بۆ چارەکی سێیەم ڕاگەیاند

لە میانەی بۆنەی ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوییەکانی ڕێدمی ٥ و ڕێدمی ٥ پڵەس، شاومی ڕایگەیاند کە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ ٢٧.٦ ملیۆن مۆبایلی بەڕێ کردووەتە بازاڕەکانی جیهان، ئەمەش بە بەراورد بە پار بە ڕێژەی ١٠٢.٦٪ زیاترە!
ڕێژەی فرۆشی شاومی لە جیهاندا بە بەراورد بە پار لە ٣.٧٪ەوە زیادی کردووە بۆ ٧.٤٪ و پلەی پێنجەمی لە ڤیڤۆ سەندووە.

شاومی ئەوەشی ڕاگەیاند کە لە ١٤ وڵاتی جیاواز لە ٥ پڕفرۆشترین کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایلە زیرەکەکانە، لە هندستان بە هاوبەشی لەگەڵ سامسۆنگ لە پلەی یەکەمە، هەروەها لە وڵاتانی میسڕ و ئیندۆنیسیا و مالیزیا و ڕووسیا و ٤ وڵاتی ئەوروپی فرۆشێکی زۆر باشی هەیە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.