10
ئۆتۆمبێل 7, كانونی یه‌كه‌م 2017 بۆچوون

ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی نوێ بە نرخێکی گونجاو مژدەی ڤۆڵکس واگنە!

 لە ئێستادا چەندان کۆمپانیا کێبڕکێی درووست کردنی باشترین و گونجاوترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەدەن، کە دیارترینیان کۆمپانیای (تێسلا) بە پلەی یەکەم و کۆمپانیای (جەنەڕاڵ مۆتۆرز) کە خاوەندارێتی کۆمپانیاکانی (فۆرد و شۆفرلێت و جی ئێم سی …..هتد) دەکات ب پلەی دووەم دێت، بەڵام کڕینی ئۆتۆمبێلی ئەم دوو کۆمپانیایە تا ڕادەیەک ئەستەمە لە ڕووی نرخەوە، چوونکە خاوەنی نرخ گەلێکی زۆر بەرزن.

هەر بەم هۆکارە گەورە کۆمپانیای ئەڵمانی ڤۆڵکس واگن (Volkswagen) ئەمەی بە هەل زانیوە و مژدەی بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی بە هەوادارانی بەخشی.


ئۆتۆمبێلەکە لە ژێر ناوی (Volkswagen I.D. Cross EV) بڵاو دەکرێتەوە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ویلایەتە یەککرتوەکانی ئەمریکا.
ئۆتۆمبێلەکە خاوەنی دوو بزوێنەری کارەباییە کە بە هەردووکیان توانای ٣٠٢ ئەسپ بەرهەمدەهێنن و پاترییەک لە خۆدەگرێت بە توانای ٨٣ کیلۆوات و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە جۆرێک توانای بارگاویبوونەوەی بە بڕی لە سەدا ٨٠ هەیە تەنیا لە ماوەی نیو کاتژمێردا، وە توانای پێڕۆشتنی هەیە بۆ ماوەی ٣٠٠ میل کە هاوتایە لەگەڵ ٤٨٢ کیلۆمەتر بە یەکجار بارگاویکردنەوە.

کۆمپانیاکە ئەوەی خستەڕوو کە ئۆتۆمبێلەکە لە کۆتا کارەکانیدایە و لە کاتی تەواوبوونی بەرهەمهێنانیدا بە نرخێکی زۆر گونجاو و کەمتر لە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی دیکە ڕەوانەی بازاڕەکان دەکرێت.

بۆچونی تۆ