10
سیدیا 7, كانونی یه‌كه‌م 2017 بۆچوون

ئامڕازی Houdini هاوشێوەی ئامڕازی جەیلبرێک و سیدیا بۆ وەشانی (IOS 10 یان بەرزتر) بڵاوکرایەوە

ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار ئامڕازی Houdini هاوشێوەی ئامڕازی جەیلبرێک بڵاو کرایەوە کە پشتگیری لە وەشانی ۱۰ تا وەشانی ۱۰.۳.۲ دەکات بۆ سەرجەم ئەو ئامێرانەی کە بە پڕۆسێسەری ٦٤ بیت کار دەکەن.لە ڕێگای ئەم ئامڕازەوە تۆ دەتوانیت ڕوکاری ئامێرەکەت بگۆڕیت و چەندین تایبەتمەندی بۆ ئامێرەکەت زیاد بکەت، دروستکردنی ئەم پڕۆژەیەش بەهۆی لێکۆڵەر LanBeer بووە دوای بڵاوکردنەوەی ئێکسپلۆیتی وەشانی ۱۰ یان بەرەو سەر، بۆ چۆنیەتی دامەزراندنی:

  • لە خوارەوە ئەپی Houdini و ئامڕازی Cydia Impactor دابگرە.
  • نەرمەکاڵای Cydia Impactor لە زیپ دەر بکە، و پەڕگەی CydiaImpactor.exe بکەرەوە.
  • ئامێرەکەت پەیوەست بە کۆمپیوتەر بکە
  • ئەپەکە بۆ ناوەڕاستی نەرمەکاڵای CydiaImpactor ڕاکێشە و کرتە لەسەر Start بکە.
  • هەژماری ئەپڵ ئایدی بە دروستی تۆمار بکە.
  • چاوەڕوان بکە تا ئەپەکە لەسەر ئامێرەکەت دادەمەزرێت.
  • لە ئامێرەکەت بەم شێوەیە هەنگاو بنێ Settings > General > Profile Managment لێرەدا ئەو هەژماری ئەپڵ ئایدی تۆمارکراوە دەبینیت، بیکەرەوە و کرتە لەسەر Trust بکە.
  • لەسەر ڕوونمای ئامێرەکەت ئەپی Houdini بکەوە.
  • کرتە لەسەر Start بکە و چاوەڕوان بە تا سەرجەم بەشەکانی دەکرێتەوە.

بەم شێوەیە دەتوانیت وەک ئەم ڤیدیۆیە پاکێج دابگریت و لەسەر ئامێرەکەت دایبمەزرێنیت:

[su_youtube url=”https://youtu.be/47qcGsslwA0″ width=”500″ height=”300″]

ئەم ئامڕازە وەک گەشەپێدەر ئاماژەی پێداوە و زۆر تاقی کراوەتەوە، کەوا بریتیە لە ئامڕازێکی نیمچە جەیلبرێک، هەروەها بە دامەزراندنی ئەم ئامڕازە دەبێت وریا بێت چونکە ئەگەری زۆری بۆ تێکدانی ئامێرەکەت هەیە، بۆیە تکایە بە هیچ شێوەیەک ئەم ئامڕازە لەسەر ئامێرەکەت تاقیمەکەوە هەروەک گەشەپێدەری Houdini ئاماژەی پێداوە، ئەو بەرپرسیار نابێت لە دروست بوونی گرفت و لەناوچوونی داتای ئامێرەکەت.

بۆچونی تۆ