10
ئەپ و نەرمەکاڵا 8, كانونی یه‌كه‌م 2017 بۆچوون

ئینستەگرام لە مانگی ئایاردا یەکەم ئەپی نامەبەری ڕاستەوخۆ بڵاو دەکاتەوە

کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند ساڵێک بەر لە ئێستا هەستا بە جیاکردنەوەی نامەبەری فەیسبووک بە دروستکردنی ئەپی مێسنجەر، بڕیاری ئەو کاتەی فەیسبووک تا ڕاددەیەک جێگای مشتومڕ و نیگەرانیی بوو، بەڵام دوا بە دوای کار کردن لەسەری و بڵاوکردنەوەی بە بوونی تایبەتمەندی ناوازە بوو بە جێگای دڵخۆشیی بەکارهێنەرانی فەیسبووک.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێک بێت وا دیارە ئینستەگرام هاوشێوەی نامەبەری فەیسبووک ئەپێکی نوێی نامەبەر تاقی دەکاتەوە بە ناوی Direct و لە ئێستادا سەرقاڵە بە تاقیکردنەوەی ئەم ئەپە. جێگای باسە ئەپی نامەبەری ڕاستەوخۆی ئینستەگرام خاوەن چەندین تایبەتمەندی دەبێت بە تایبەتیش خێرا گوستنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و بڕگە تۆمارکراوەکانی ڕۆژانە. هەروەها ئەپی نامەبەری ڕاستەوخۆی ئینستەگرام لە هەر یەکێک لە وڵاتەکانی تورکیا – ئیسرائیل – ئۆرۆگوای – پورتوگال – ئیتاڵیا لەسەر هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس لە ژێر تاقیکردنەوەدایە.

دەقی ئینستەگرام لەم ئەپە نوێیەدا دەڵێت “ئێمە ئینستەگراممان دەوێت کە شوێنێک بێت بۆ هەموو ساتەکانت، هاوبەشی کردن و گفتوگۆ کردن لەگەڵ هاوڕێیان و ئازیزانت بەشێکی گرنگی ئێمەیە.” یەکێک لە گەشەپێدەرانی ئەپی نوێی نامەبەری ئینستەگرام بە ناوی (Hemal Shah) دەڵێت “نامەبەری دایرێکت لە ئینستەگرامدا لە ٤ ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی زۆر باش گەشەی سەندووە، بەڵام ئێمە دەتوانین ئەمە باشتر بکەین بەهۆی ئەپی نامەبەری Direct بە تایبەت لە کاتی پەیوەندی ڤیدیۆیی و هاوبەشی کردنی وێنەو ڤیدیۆ، ئەم کردارە بۆ خێراترین بگۆڕین.”

ئەپی نوێی نامەبەری Direct تایبەتمەندی پەیوەندی ڤیدیۆیی تێدایە بە شێوەی ڕاستەوخۆ بۆ کەسی بەرامبەر.. نامەبەری نوێی ئینستەگرام تایبەتمەندی زیاتری دەبێت وەک ئەنجامدانی پەیوەندی دەنگ و ڕەنگی لە نێوان ۲ کەس دا، بە شێوەیەکی زۆر خێرا و سەرنجڕاکێش دەبێت و لە مانگی ئایاری ساڵی داهاتوودا بۆ بەکارهێنان بەردەست دەبێت، جێگای باسە دوای بڵاوبوونەوەی ئەپی نامەبەری نوێی ئینستەگرام Direct بەشی Direct لە ئەپی ئینستەگرامدا نامێنێت.

بۆچونی تۆ