جۆراوجۆر 30, ته‌مموز 2012

|زاراوەی ڕۆژ| GIF چییە؟

کورتکراوەی (Graphics Interchange Format)ـە وجۆرێکی بەربڵاوی فایلی گرافیکیە ولە لایەن CompuServeـەوە گەشەی پێدراوە. خوێندنەوەی ئەم جۆرە فۆڕماتە لە لایەن بەکارهێنەرانی ماکەوە بە گیف “giff” دەخوێندرێتەوە ولە لایەن بەکاربەرانی ویندۆزیش بە جیف “jiff” دەخوێندرێتەوە. ئەم جۆرە فۆڕماتە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە وێبدا بەکاردەهێنرێت چونکە شێوەی تایبەتی پەستاندن(compression)ی خۆی بەکاردەهێنێت. دوو جۆر وەشان لەم فۆڕماتە هەیە ئەوانیش (GIF87a  &  GIF89a)ن وناوەکانیشیان ساڵی وەشاندنیان دەگەیەنن.

سەرچاوە PCMAG Encyclopedia

بۆچونی تۆ