ئای ئۆ ئێس 8, كانونی یه‌كه‌م 2017

بۆچى کامێراى سناپچات لە ئەندرۆیددا خەراپە بەبەراود بە ئایفۆن؟! هۆکار لێرەیە.

 

ئەو مۆبایلانەى کە بە سیستەمى ئەندرۆید کاردەکەن زۆریان خاوەن کامێراى نایابتر و چاکترن وەک لە ئایفۆن. بەڵام کامێراى ئەندرۆید لە سناپچاتدا بەشێوەیەک خەراپە کە تاقەت پڕوکێنە و لە کامێراى سناپچاتى ئایفۆن خەراپترە!

پرسیار ئەوەیە، هۆکار چییە کە سناپچات لە ئەندرۆیددا خەراپترە وەک لە ئایفۆن، بەتایبەت لەڕووى جۆرایەتى کامێراوە؟! بێگومان بەشێوەیەکى بنچینەیی ئەمە دەگەڕێتەوە بۆڕێگەى گەشەپێدانى ئەپەکە. ئەمە ڕوونە کە گەشەپێدانى ئەپ بۆ سیستەمى ئاى ئۆ ئێس ئاسانترە وەک لە سیستەمى ئەندرۆید، چونکە گەشەپێدەران بۆ گەشەپێدانى هەر ئەپێک بۆ ئاى ئۆ ئێس تەنها پێویستیانە کەوا چەند جۆرێک لە ئامێرەکانى ئەپڵ لەبەرچاو بگرن؛  هەرچى گەشەپێدانى ئەپە لە ئەندرۆید، زۆر گرانترە! بەسەدەها جۆرى جیاواز لە مۆبایلى ئەندرۆید هەیە (هەریەکەو خاوەن جۆرێکى جیاوازى قەبارەى شاشەیە و بەجۆرى جیاواز لە وەشانەکانى ئەندرۆید کاردەکەن).

بۆیە، سناپچات ڕێگەیەکى ئاسانترى دۆزیەوە لە ماوەی گەشەپێدانى چەندەها وەشانى جیاوازى ئەپەکەى بۆ ئەندرۆید. “لەجیاتى گرتنى وێنەیەکى ڕاستى بەکامێراى ڕاستى مۆبایلەکە، ئەپى سناپچات هەڵدەستێت بەگرتنى وێنەى شاشە (Screengrab) لە چاوى کامێراى مۆبایلەکەوە.” کە ئەم ڕێگەیە بۆ زۆرینەى مۆبایلە ئەندرۆیدەکان کاردەکات، هەرچەند ئەگەر خەراپیش بێت!

لەگەڵ ئەوەشدا لێرەدا چەند مۆبایلێکى ئاست بەرزى ئەندرۆید هەن کە لە ڕاستیدا کامێراى مۆبایلەکە کارپێدەکات بۆ گرتنى وێنە لە سناپچات، هەر وەک مۆبایلى (گوگڵ پێکسڵ ٢). کەوابێ بۆ جارى داهاتوو، ئەگەر ستۆرى و سناپى هاوڕێیەکت بینى کە جۆرایەتیەکەى خەراپە، ئەوە بەبێ گومانى دەزانیت کەوا هۆکارەکەرى چییە!

جێگەى ئاماژە بۆکردنە، کەوا خۆشبەختانە لە ماوەیەکى نزیکى داهاتوو نوێکردنەوەیەکى گەورە بۆ سناپچات دەوەشێنرێت کە چەندەها گۆڕانگاى تێدادەکرێت و سەرتاپاى سناپچات دەگۆڕدرێت. ئەمەش ماناى وایە، دەشێت چاکسازى گەورە لەجۆرایەتى کامێراى ئەپەکە بکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ