جۆراوجۆر

دواین ئامارەکانی پلەیستەیشن بۆ ساڵی ٢٠١٧

 

وا نزیک دەبینەوە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٧، بەشێوەیەکی گشتی ئەمساڵ ساڵیکی زۆر بەهێزبوو بۆ پلەیستەیشن بەتایبەت دوای ڕاگەیاندنی چەند یارییەکی تایبەت بە پلەیستەیشن ٤ وەک Horizon Zero Dawn و Uncharted lost legacy و Crash Bandicoot N. Sane Trilogy کە ئەمانە هەموویان پشگیریشیان هەیە بۆ تایبەتمەندییە بەهێزەکانی پلەیستەیشن ٤ پڕۆ، بەڵام لەهەمان کاتدا ئەوەشمان بیرنەچێت کە ئێکس بۆکس زۆرێک لە یارییە تایبەتەکانی دواخست بۆ ساڵی داهاتوو کە ئەمە بەمەبەست ئەنجامدرا بۆ ئەوەی ئەم یارییانە باش ئامادەبکرێن بۆ پشگیریکردنی نوێترین کۆنسوڵی ئێکس بۆکس کە بریتییە لە ئێس بۆکس وەن ئێکس، ئەمەش وامان لێدەکات کە پێشبینی بکەی ساڵی داهاتوو مایکڕۆسۆفت زۆر بە بەهێزی بگەڕێتەوە ناو پێشبڕکێکە.

(Sony Enteractive Entertainment) ڕاپۆرتێکی نوێی دەربارەی فرۆشی پلەیستەیشن لەمساڵدا ئامادەکردووە کە تیایدا دەرکەوتووە تا ئێستا ٧٠،٦ ملیۆن دانە لە پلەیستەیشن ٤ فرۆشراوە، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە فرۆشی ئەم ئامێرە دوای ئۆفەرەکانی هەینی ڕەش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەشدا ئاماژە بەوەکراوە کە تا ئێستا ٦١٧.٨ ملیۆن یاری پلەیستەیشن ٤ فرۆشراوە بە دیجیتاڵی و بە بەردەست (فیزیایی).

هەرچی فرۆشی پلەیستەیشن VR یشە تائێستا زیاتر لە ٢ ملیۆن یەکەی لێفرۆشراوە کە ئەمەش ژمارەیەکی باشە بەبەراورد بە فرۆشی کۆمپانیاکانی تری بواری دروستکردنی ئامێرەکانی VR .

سەرچاوە :

8 كانونی یه‌كه‌م، 2017
ئاڤاتار
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.
83