ئێڵ جی
8, كانونی یه‌كه‌م 2017
ئه‌گه‌ر هه‌یه LG G7 پشکنه‌ری ڕه‌شێنه‌ی چاوی پێشکه‌وتووی تێدا جێگیر بکرێت

له نوێترین وێنه‌ی داهێنان نامه‌کانی کۆمپانیای LG ئاماژه به بوونی تایبه‌تمه‌ندی پشکنه‌ری ڕه‌شێنه‌ی چاوی پێشکه‌وتوو ده‌دات بۆ مۆبایلی LG G7، نه‌ک ته‌نها ده‌بێته هاوکاریکهرێک بۆ داخستنی مۆبایله‌که به‌ڵکو وه‌ک هاوکاریکهرێکی پارێزه‌ری زانیارییە ههستیاریهکانیش فه‌راهه‌م ده‌کرێت.

تایبه‌تمه‌ندییه‌که ڕه‌شێنه‌ی چاو ده‌پشکنێت و ئه‌نجامی پشکنینه‌کانی ده‌پارێزێت له هه‌ردوو باروودۆخی هه‌بوونی ڕووناکی و نه‌بوونی ڕووناکیدا، چونکه قه‌باره‌ی ڕه‌شێنه‌ی چاو به هه‌بوون و نه‌بوونی ڕووناکی قه‌باره‌که‌ی گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت، ئه‌وکاته‌ی که به‌کارهێنه‌ره‌که‌ی سه‌یری مۆبایلەکەی ده‌کات ئه‌گه‌ر ڕه‌شێنه‌ی چاوی به‌کارهێنه‌ره‌که‌ی ناسیه‌وه که بهکارهێنهرهکهیهتی، ده‌ست به‌جێ ده‌ست ده‌کات به کردنه‌وه‌ی قفڵی مۆبایله‌که.

به شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی پشکنه‌ری ڕه‌شێنه‌ی چاو کار له‌گه‌ڵ تیشکی ژێر سووردا ده‌کات، به‌ڵام کۆمپانیای LG سه‌رقاڵی گه‌شه‌پێدانی کامێراکه‌یه که تیشکه ژێر سووره‌کان بگۆڕێت بۆ جۆرێکی ئاسایی، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که LG G7 له ساڵی داهاتوودا سه‌رباری ئه‌وه‌ی بێ لێوار ده‌بێت و لێواره‌کانی خوار و سه‌ره‌وه‌ی باریکتر ده‌بێته‌وه، لێواری سه‌ره‌وه‌ی مۆبایله‌که کامێرا و هه‌سته‌وه‌ری زیاتر له‌خۆ ده‌گرێت.