رەقەکاڵا 9, كانونی یه‌كه‌م 2017

کۆمپانیای Nvidia به‌هێزترین گرافیک کاردی له جیهاندا نمایش کرد

کۆمپانیای ئێن ڤیدیا وەک پیشەی هەموو ساڵێکی، لەم ساڵدا بەهێزترین پڕۆسێسەری گرافیکی لە جیهاندا ڕاگەیاند، بۆ کۆمپیوتەرە ڕوومێزەکان لە ژێر ناوی Titan Vـدا.

ئەم گرافیک کاردە یەکەمین جۆرە بۆ کۆمپیوتەرە ڕوومێزەکان کە خاوەنی بناغەی Volta بێت، لەم گرافیک کاردەدا ژیری دەستکرد بەکارهاتووە و خاوەنی ٢١.١ ملیار ترانزیستەر(دەزگای گەیاندن)ە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرافیک کاردی GTX 1080 Tiـی ڕوومێزەکان خاوەنی ١٢ ملیار ترانزیستەرە و گرافیکی کاردی P100 خاوەنی ١٥.٣ ملیار ترانزیستەرە.

ڕه‌نگ گرافیک کارده‌که، تێکه‌ڵه‌یه‌که‌ له ڕه‌نگی ڕه‌ش و ئاڵتوونی.

گرافیک کاردەکە خاوەنی ١١٠ تێرافلاپسە، بیرگەی زانیاری کاتی ڤیدیۆیەکەی ١٢ گێگابایتە لە جۆری HBM2، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەندارێتی ٥١٢٠ یەکەی ناوکی CUDA و ٦٤٠ ناوکی tensor دەکات، کە وادەکات توانای فێربوونی ئەم گرافیک کاردە نوێیە ببێتە ٩ هێندە جار زیاتر، خێرایی لەرەلەرەکانی لە نێوان باروودۆخی ئاسایی و Turboـدا دەگاتە ١٢٠٠ مێگاهێرتز بۆ ١٤٥٥ گێگاهێرتز.

نرخی ئەم گرافیک کاردە نایابە ٣٠٠٠ دۆلارە، دەشێت وا بیربکەیتەوە کە ئەم گرافیک کاردە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان گونجاو بێت بەڵام لێرەدا ڕووبەڕووی هەڵەیەک دەبیتەوە، لەبەرئەوەی ئەم گرافیک کاردە بۆ فێربوونی ئامێرەکان و توێژینەوە زانستییەکان دروستکراوە، هێشتاکە دیار نیە کەوا کەی ئێن ڤیدیا بناغەی Volta دەهێنێتە نێو ژینگەی یاریە ڤیدیۆیەکانەوە.

[su_youtube url=”https://youtu.be/NPrfiOldKf8″ width=”500″ height=”300″]
بۆچونی تۆ