شاومی
9, كانونی یهكهم 2017
ماڵپەڕی DXOmark کامێرای مۆبایلی Xiaomi Mi Note 3ی هەڵسەنگاند

ماڵپەڕی DXOmark بەردەوامە لە هەڵسەنگاندنی کامێرای مۆبایلە زیرەکەکان و نوێترین مۆبایلیش کە هەڵیسەنگاندووە شاومی می نۆوت ٣یە.
ماڵپەڕەکە ٩٠ خاڵی داوە بە کامێرای مۆبایلەکە! ئەمەش یەکەم جارە مۆبایلێکی شاومی ئەو نمرە بەرزە بەدەست بهێنێت، مۆبایلەکە بەو نمرەیە هاوشانی HTC U11ە کە بە هەمان شێوە ٩٠ خاڵی پێدراوە.
مۆبایلەکە لە گرتنی وێنەدا ٩٤ خاڵی پێدراوە بەڵام لە تۆمارکردنی ڤیدیۆدا لاوازترە و تەنها ٨٢ خاڵی پێدراوە.

ئەمەش لیستی باشترین ئەو مۆبایلانەیە کە دوای گۆڕینی شێوازی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی ماڵپەڕەکە هەڵسەنگێندراون:

تا چەند باوەڕتان بە هەڵسەنگاندن و نمرەکانی ئەم ماڵپەڕە هەیە؟ بۆچوونی خۆتان بڵێن!
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.