10
ئەپڵ 9, كانونی یه‌كه‌م 2017

کۆمپانیای Apple بەنیازە ئەپی Shazam بکڕێتەوە

ئەپی Shazam یەکێکە لە پڕ بەکاهێنەرترین ئەپەکان لە هەردوو کۆگای ئەپ ستۆر و گووگڵ پلەی، ئەپەکە هەڵدەستێت بە ناسینەوەی ئەو گۆرانییانەی کە گوێی لێدەگریت و نازانیت خاوەنی گۆرانیەکە کێیە، یان نیوەی گۆرانیەکت لایە و خواستت هەیە تەواوی گۆرانیەکەت دەست بکەوێت.
لەدوای ٩ ساڵ لە ئێستادا ڕاپۆرتە نوێیەکان دەربارەی کڕینی ئەو ئەپە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە دەدوێن.

ڕێکەوتنەکە وابڕیارە لە دووشەممەدا ئەنجام بدرێت، و وا دەمخەلێنرێت کە کۆمپانیای ئەپڵ بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بدات بە کۆمپانیای وەبەرهێنەری Shazam، لە ساڵی ٢٠١٥ـدا بەهای Shazam گەیشتبووە ١ ملیار دۆلار، گەر دەنگۆکان ڕاست بن ئەوە کۆمپانیای وەبەرهێنەری ئەپەکە %٦٠ـی ئەو بەهایەی کە هەیبووە لەم دوو ساڵەی کۆتاییدا لەدەستی داوە.
ئەپی Shazam تا ئێستا لە ١٩٠ وڵاتی جیاوازدا زیاتر لە ١ ملیار جار داگیراوە، لە ڕۆژێکدا ٢٠ ملیۆن جار Shazam بەکاردەهێنرێت بۆ دۆزینەوەی ناوی گۆرانیەک یان زنجیرە تەلەڤیزۆنیەکان یان پۆستەری فیلمەکان و چەندین شتی تر.

بۆچی کۆمپانیای ئەپڵ بە نیازە شازام بیکڕێت؟
کۆمپانیای ئەپڵ دەیەوێت وەک پاڵپشتیەک بۆ فرۆشی زیاتری موزیک لە ITunesـدا سودی لێ وەربگرێت، ئەپڵ و شازام بۆ چەندین ساڵە هاوبەشی یەکترن تا بەکارهێنەران ئەو گۆرانییانەی کە دەیدۆزنەوە، بتوانن لەڕێگای ITunesـەوە گۆرانیەکان بکڕن، پێدەچێت کۆمپانیای ئەپڵ بە نیاز بێت تایبەتمەندی ئەم ئەپە لەگەڵ هاوکاریکەری دەنگی سیریشیدا یەک بخات بۆ خێراترکردنی دۆزینەوەکە.

بۆچونی تۆ