10
ئای ئۆ ئێس 9, كانونی یه‌كه‌م 2017

ئەپڵ باشترین نەرمەکاڵای ساڵی 2017ـی دیاری کرد

کۆمپانیای ئەپڵ کە خاوەنی سیستمی ئای ئۆ ئێس و مۆبایلی ئایفۆن و تابلێتی ئایپاد و کۆمپیوتەری ماک و ئایپۆد و چەندین بابەتی دیکەیە، باشترین نەرمەکاڵای بۆ کۆمپیوتەری ماک ئاشکرا کرد.

نەرمەکاڵای (Aurora HDR 2018) کە بەرنامەیەکی دەستکاریکردنی گۆڕانکاریی وێنەیە توانی ببێتە خاوەنی باشترین نەرمەکاڵای ماک بۆ ساڵی ۲۰۱۷ کە ساڵانە لە لایەن ئەپڵەوە دەستنیشان دەکرێت.

مەکفون کۆمپانیای درووستکاری ئەم نەرمەکاڵایە کە پێشتر بە ناوی سکایڵەم بووە.

نەرمەکاڵای Aurora لە ساڵی ۲۰۱٥ بۆ یەکەمجار بڵاوکرایەوە کە تەنیا پشتگیری کۆمپیوتەرەکانی ماکـی دەکرد، دواتر لە مانگی ٨ـی ساڵی ۲۰۱۷ مەکفون نوێکردنەوی بۆ بەشداربوانی نارد و لەم جارەدا سیستمی وەگەڕخەری ویندۆزی لێ بێبەش نەکرد، ئەم نوێکردنەوەیەش بە ناوی Aurora HDR 2018ـەوە بوو.

لە ئێستادا نەرمەکاڵاکە خاوەنی ۳ ملیۆن بەکارهێنەرە،

نرخی نەرمەکاڵاکە بەم جۆرەیە:  ۷۹ دۆلار بۆ ئەو کەسانەی کە بەرنامەکە بۆ یەکەمجار دەکڕن – ئەو بەکارهێنەرانەش کە Aurora 2015 بەکار دەهێنن دەتوانن بە ۳۹ دۆلار نەرمەکاڵاکەیان نوێ بکەنەوە بۆ Aurora 2018.

بۆچونی تۆ