ئەپڵ 9, كانونی یه‌كه‌م 2017

بارگاوی کەرەوەی بێتەلی سامسۆنگ، پشتەوەی ئایفۆن ١٠ـی وێران کردووە

یەکێک لە ناوەندەکانی خزمەتگوزاری و پشتیوانی فەرمی کۆمپانیای ئەپڵ لە ئێران، بەم دوایە نوێترین وێنەی بۆ پێگەی (جی ئێس ئێم) ڕەوانە کردووە، لە وێنەکە دەردەکەوێت کە بەشی پشتەوەی ئایفۆن ١٠ بەهۆی بارگاوی کەرەوەی بێتەلی سامسۆنگ، لەناو و چووە بەتەواوی زیانی پێ گەیشتووە.

بە وتەی خاوەنی ئەم ئایفۆنە: ئەو کاتەی کە مۆبایلەکەی کردۆتە سەر بارگاوی کەرەوە بێتەلەکەی کۆمپانیای سامسۆنگ، دوای چەند خولەکێک بینەری گەرمبوونی پشتەوەی مۆبایلەکەی بووە، دوای ئەوەش پشتەوەی مۆبایلەکەی توشی وێران بوون بووە.

ئەم بابەتە تەنها پەیوەندی دار نییە بە بارگاوی کەرەوەی سامسۆنگەوە، ناوەندەکە باسی لەوەش کردووە دوای چەند ڕۆژێک لەو ڕووداوە، کەسێکی دیکەش سەردانی ئەو ناوەندەی کردووە و توشی هەمان باروودۆخ بووە، ئاماژەی پێداوە کە بارگاوی کەرەوەیەکی هەرزانی کڕیوە، واتە جۆرێکی کڕیوە کە نرخی هەرزانتر بووە لەو جۆرانەی کە لە نێو بازاڕەکانی ئێراندا بوونی هەیە.

پێگەی جی ئێس ئێم تا ئێستا ئەو بابەتەی نە بە ڕاست یان بە نا ڕاست لە قەڵەم نەداوە، تەنها پێشنیاز بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن ٨ و ٨ پڵەس و ئایفۆن ١٠ دەکات، کە بێجگە لە بارگاوی کەرەوەی بێتەلی ئەسڵی سود لە هیچ جۆرێکی تر وەرنەگرن.

بۆچونی تۆ