چۆنییەتی 10, كانونی یه‌كه‌م 2017

۱۰ کورتکراوەی ئەدۆبی فۆتۆشۆپ بۆ ئاسانکاریی

فۆتۆشۆپ یەکێکە لە بەناوبانگرین و باشترین ئەو نەرمەکاڵایانەی کە بۆ کاری دەستکاری کردنی وێنە و دیزاین کردن بەکاردێت، کە درووستکراوی کۆمپانیای ئەدۆبییە. لێرەدا چەند کورتکراوەیەک دەخەینە ڕوو بۆ کارئاسانی کردن و خێراتر کار کردن لەناو نەرمە کاڵاکەدا.

دانانی لایەر ماسک بۆ شاردنەوەی گشت بابەتەکە تەنیا دەست لەسەر دووگمەی Option لە ماک و Alt لە ویندۆز دابگرە و کرتە لەسەر زیادکردنی لایەر ماسک بکە.

سڕینەوەی لایەر ماسک لە جێی ئەوەی لایەر ماسک ڕابکێشیتە Bin، تەنیا کرتەی ڕاست لەسەر لایەر ماسکەکە بکە و Delete هەڵبژێرە.

دانانی لایەر ماسک بەپێی ئەو دیاری کردنەی بۆت داناوە ئەو بابەتەی دەتەوێت ماسکی بکەیت دیاری بکە، دواتر کرتە لە زیادکردنی لایەر ماسک بکە.

پێچەوانەکردنەوەی لایەر ماسک لەسەر لایەر ماسکەکە کرتەی چەپ بکە، پاشان Command+I لە ماک یان Ctrl+I دابگرە لە ویندۆز.

گواستنەوەی لایەر ماسک لە نێوان لایەرەکاندا بە تەنیا کرتەی چەپ لەسەر لایەر ماسکەکە بکە و ڕایکێشە بۆ سەر لایەرێک دیکە.

لەبەر گرتنەوەی لایەر ماسک بە هەمان شێوەی گواستنەوەی لایەر ماسکە لە لایەرێک بۆ لایەرێکی دیکە، بەڵام لە پێش کرتە کردن دەبێت دووگمەی Alt لە ویندۆز و Option لە ماک دابگریت.

سەربەخۆکردنی لایەر ماسک تەنیا کرتەی چەپ لەسەر زنجیری نێوان لایەرەکە و ماسکەکە بکە.

نیشاندانی لایەر ماسک بە شێوەیOverlay تەنیا دووگمەی Backslash لەسەر کیبۆردەکەت دابگرە.

بەئامانج گرتنی لایەر یان لایەر ماسک دووگمەکانی Command+2 لە ماک و Ctrl+2 لە ویندۆز دابگرە بۆ ئامانج گرتنی لایەر بە تەنیا، وە Command + Backslash لە ماک و Ctrl+ Backslash لە ویندۆز دابگرە بۆ بە ئامانج گرتنی تەنیا ماسکەکە.

گۆڕینی چڕی لایەر مەسک کرتەی چەپ لەسەر ماسکەکە بدە و پانتایی Density ڕابکێشە بەرەو چەپ بۆ کەمکردنەوەی چڕی ماسکەکە.

بۆچونی تۆ