10
هەواڵ 1, ئاب 2012

|کورتە هەواڵ| ویندۆز ٨ تەواوبووە و، وەشانی RTM بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان بەڕێدەکرێت.

ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە ویندۆز هەشت تەواوبووە وئێستا ئامادەی بەڕێکردنە بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەر بۆ بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەرە ویندۆز ٨ـەکان. لە یەکێک لە بڵۆگە فەرمییەکان Brandon LeBlanc بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندی مایکرۆسۆفت دەڵێت “ئێستا کۆمپانیاکان دەتوانن دەست بکەن بە ئامادەکردنی کۆمپیوتەرە ویندۆز ٨ـەکان.”. کە ئەمانە هەمووی دیاری کراون بە فەرمی لە ڕۆژی ١٢ی ١٠ی ٢٠١٢ بەتەواوی بڵاوبکرێنەوە ومایکرۆسۆفت خۆی تابلێتی Microsoft Surface ڕادەگەیەنێت لەم بەروارە دیاریکراوەدا.

سەرچاوە BGR

بۆچونی تۆ