ئەندرۆید
12, کانوونی یەکەم 2017
فراوانیی کامێرای پشکنه‌ری ڕه‌شێنه‌ی چاو له Galaxy S9 ده‌بێته ٣ مێگاپێکسڵ

یه‌کێک له گرنترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی مۆبایله‌کانی کۆمپانیای سامسۆنگ، بریتیه له پشکنه‌ری ڕه‌شێنه‌ی چاو. به‌کارهێنه‌ر ئه‌توانێت له‌ڕێگای ڕه‌شێنه‌ی چاویه‌وه قفڵی ڕوونمای مۆبایله‌که‌ی بکاته‌وه، له گاله‌کسی نۆت ٧ـه‌وه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه زیادکراوه بۆ به‌رهه‌مه‌کانی سامسۆنگ.
به‌پێی نوێترین ئه‌و زانیارییانه‌ی که له‌لایه‌ن Korean Herald بڵاوبۆته‌وه، باسی له‌وه ده‌کات که نه‌وه‌ی داهاتووی زنجیره‌ی ئێس که بریتی ده‌بێت له ئێس ٩ و ئێس ٩ پڵه‌س، فراوانی تایبه‌تمه‌ندی پشکنه‌ری ڕه‌شێنه‌ی چاوه‌که‌ی ئاستی به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ٣ مێگاپێکسڵ، که ده‌بێته هاوکاریکه‌ر بۆ تێکڕایی ناسینه‌وه و ماوه‌ی کاتی ناسینه‌وه‌ی که‌م ده‌کاته‌وه، به‌مجۆره‌ش به که‌مترین ماوه خێراتر ڕه‌شێنه‌ی چاوه‌که ده‌ناسێته‌وه.
ڕاپۆرته‌که وا پێشبینیش ده‌کات که پشکنه‌ری ڕه‌شێنه‌ی چاوه نوێیه‌که تێکڕای ناسینه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتوو تر ده‌بێت، ئاستی فراوانیی ده‌گاته ٣ مێگاپێکسڵ، سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو به پێگه‌ی Korean Herald ڕاگه‌یاندووه که فراوانی کامێرای ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه له ٢ مێگاپێکسڵهکهی گاله‌کسی ئێس ٨ و نۆت ٨ـه‌وه، گه‌شه ده‌سه‌نێت به‌ره‌و ٣ مێگاپێکسڵ بۆ گاله‌کسی ئێس ٩، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌کارهێنه‌ره‌که‌ی چاویله‌که‌ی له چاودابێت یان چاوی بجوڵێنێت یان له تاریک‌دا بن، کامێرای تایبهتمهندییەکه توانای ناسینه‌وه‌ی ده‌بێت.