10
فۆتۆگرافی 12, كانونی یه‌كه‌م 2017 بۆچوون

زنجیرە فێرکاری فۆتۆگرافی “ئاشنا بوون بە جۆرەکانی کامێرا”


بەشی دوو لە زنجیرە فێرکاری فۆتۆگرافی، جۆرەکانی کامێرا بە گشتی
بێگومان هەموو بابەتێک چەند جۆرێکی هەیە و وێنەگرتن و کاری تۆمارکردنی ڤیدیۆش بە کامێرا ئەنجام دەدرێت بە هەماش شێوە کامێراش چەندین جۆری هەیە کە هەریەکێکیان تایبەتمەندیەکی جیای هەیە و لە شوێن و کاتێکی تایبەتدا بەکاردێن.

دیارترین جۆرەکانی کامێرا ئەمانەن

  • کامێرای دی ئێس ئێڵ ئاڕ DSLR
    کامێرایەکی تایبەتمەندە بە فۆتۆگرافی و چەندین براندی جیهانی ئەم جۆرە کامێرایە درووست دەکەن، وەک لومیکس LUMIX، لایکا LEICA، کانون CANON، نیکۆن NIKON، فوجیفیلم FUJIFILM، سۆنیSONY ، ئۆڵیمپس OLYMPUS و هازبلاد HASSEBLAD.
    ئەم کامێرانە بەوە جیا دەکرێنەوە کە ئاوێنەیان هەیە و وێنەکە پێش چرکاندن لە لێنزەوە دەگوازێتەوە بۆ چاوی بینەر.

  • کامێرای میرۆرلێس MIRRORLESS
    بەو کامێرایانە دەوترێت کە ئاوێنەیان نیە بۆ گواستنەوەی وێنە پێش چرکاندن لە لێنزەوە بۆ ڤیوفایندەر بەڵکو ڤیوفایندەری ئەلکترۆنیان هەیە یاخوود ڤیوفایندەریان نیە و وێنە دەگوازرێتەوە سەر شاشەی کامێراکە .
    هەر بەم هۆکارەیە کە کامێرای میرۆرلێس قەبارەی بچوکترە لە کامێرای دی ئێس ئێڵ ئاڕ.

  • کامێرای پۆینت ئەند شوت Point & shot
    ئەم کامێرایانە بەوجیادەکرێنەوە کە قەبارەیەکی بچوکیان هەیە و بۆ وێنەی خێزانی و وێنەی خێرا بەکاردێن . ئەوەی لەسەر بەکارهێنەری کامێراکەیە ڕووی بکاتە ئامانجەکەو بیچرکێنێت .
    تا ڕادەیەکی زۆر ئەم کامێرانە بۆ کاری فۆتۆگرافی نابن ،چونکە مۆدەکانی mode مانوێڵ و ئاپرێچە پریۆریتی AP و شەتە پریۆریتیان SPنیە. و تەنیا بە شێوەیەکی خودکارانە AUTO وێنە دەگرێت.وە ناتوانرێت لێنزەکانی لێ بکرێتەوە .

  • کامێرای ئەکشن ACTION
    ئەم کامێرایانە بۆ وێنە و ڤیدیۆی وەرزشی، ژێر ئاو، جوڵەی زۆر و …هتد بەکاردێت هەر بۆیە ناوی نراوە کامێرای ئەکشن .
    بە گشتی قەبارەیەکی بچوکیان هەیە و کوالێتی تۆمارکردنی ڤیدیۆیان لە ئاستێکی مامناوەندایە.
    دیارترین کۆمپانیا درووستکارەکانی ئەم جۆرە کۆمپانیاکانی گۆپڕۆ GOPROـــیە بە زنجیرە کامێراکانی هیرۆ HERO.
  • کامێرای ئێس ئێڵ ئاڕ SLR
    ئەم کامێرایانە هەمان تایبەتمەندی کامێرای DSLRــیان هەیە بەڵام دیجیتاڵی نین.بە مانایەکی دیکە وێنە لە پاش چرکاندن دەگوازنەوە سەر فیلم لە جێی ئەوەی بیگوازنەوە سەر بیرگەی دەرەکی.
  •  کامێرای سینەمایی CINE CAMERAS
    جۆرە کامێرایەکی ئاست بەرزن بۆ تۆمارکردنی فیلمی سینەمایی و دراماکان سودی لێ دەبینرێ، کە ڕوونی تۆمارکردنیان دەگاتە 4K و 8K ، وەک ئارری ARII ،ڕێد RED، بلاک ماجیک دیزاین BLACKMAGIC DESIGN و کانون CANON.
  •  کامێرای سلۆ مۆشن slo motion
    ئەم کامێرانە بۆخاوکردنەوەی جوڵەی تەنەکان بەکاردێن کاتێک بەخێراییەکی زۆر دەجوڵێن ،بۆ نموونە گوللەی تفەنگێک، کە کامێراکانی کۆمپانیای فانتۆمPHANTOM بە باشترین کامێرای ئەم بوارە دادەنرێن.
  •  کامێرای ئینستانتINSTANT یاخوود پۆلارۆید Polaroid
    ئەم کامێرانە بەگشتی شێوەیەکی خشتەکییان هەیە و توانای شوشتنەوە PRINTــــکردنی وێنەکانیان هەیە لە دووای چرکاندن.

  •  کامێرای چاودێری CCTV
    ئەم کامێرانە بە مەبەستی چاودێریکردن و ئاسایشی گشتی بەکاردێن.
  •  کامێرای ئۆتۆمبێل
    ئەم کامێرایانە بۆ تۆمارکردنی ڕووداوی هاتوچۆ بەکاردێن و یارمەتیدەرێکی سەرەکی پۆلیسی هاتوچۆن بۆ دۆزینەوەی خەتاباری ڕووداوەکان وهەرووەها بە مەبەستی پارک کردنیش بەکاردێت و ئاماژە بە شۆفێرەکە دەدات.
  •  کامێرای ڕاوکردن HUNTING CAM
    ئەم کامێرانە بە مەبەستی ڕاوکردن هەروەها هاوکاری کردنی فۆتۆگرافەرانی ژیانی کێوی WILD LIFE بەکاردێت.
  • کامێرای سیخوڕی SPY CAM
    ئەم کامێرایە بۆ سیخوڕی کردن بەکاردێت و بەوە دەناسرێتەوە کە قەبارەیان زۆربچوکە و لەسەر شێوەی کەلوپەلی ڕۆژانەدرووست دەکرێن.
  •  کامێرای ۳٦۰پلەیی 360 CAM
    ئەم کامێرانە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆ و وێنەیان هەیە بە شێوەی ۳٦۰ پلەیی.
  •  کامێرای زیرەک Smart cam
    ئەو کامێرانەن کەبە جوڵەی تەنێک بە بەردەمیاندا بەکاردەکەوتن و ڕووناکی شەویان هەیەو لە دووای نەمانی جوڵە لەکاردەکەون بە خودکارانە.


کرتە بکە بۆ بینینی بەشی یەکەمی زنجیرەی فێرکاری فۆتۆگرافی

بۆچونی تۆ